ستاندەر
لە چەند رۆژی رابردوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدای كرد بۆ تاوتوێكردنی كێشەی بودجە و نەوت.
تەها محەمەد ئەمین پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجونەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی وردەكاری كۆبونەوەكان بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، وەفدەكەی هەرێ پەیوەندى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ کازمى ئەنجامداوە، لەبارەى ڕادەستکردنى 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە بە کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ پێدانى تەواوى شایستە داراییەکانى هەرێم لەلایەن بەغدا.
بە گوێرەی لێدوانی ناوبراو: “کازمى نەرمى نیشانداوە لەبارەى ڕێککەوتنەکانى ئێستاى نێوان هەرێم و بەغدا لەو بارەیەوە و وردەكاری زیاتری نەخستۆتە روو”.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە شاندى هەرێم پرسی بودجە و دابەزینى نرخى نەوتیان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تاوتوێکردووە، ئەنجامى گفتوگۆکانیش ئیجابى بوون.