بەرەی دژ بە كازمی لەناو شیعەكان فراواندەبێت هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

لەگەل چونە پێشی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێێ عێراق پەیتا پەیتا پشتیوانیەكان لە مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەت كەمدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان دوای بڵاوبونەوەی ناوی بەشێك لە كاندیدە پێشنیاركراوەكان بۆ پۆستە وەزاریەكان نارەزایەتی لەنێو بەشێك لە كوتلە سیاسیەكان دروست بوە.

سەڵاح عەرباوی ، یەكێك لە كەسایەتیە دیارەكانی ڕەوتی حیكمەی سەر بەعەمار حەكیم   لە تویتێكدا رایگەیاندوە:” بەداخەوە كابینەی پێشنیاركراو هیواكانی لەناوبرد لەگەڵ ڕێزماندا بۆ هەندێ ناوی كابینەكە”.

لەو نێوانە سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكیراگەیاندووە، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بێزار بووە لە فشاری لایەنە شیعەکان بەهۆی نارازی بونیان لە كاندیدە وەزاریەكان.

سەرچاوەكە بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە، مستەفا کازمی گوتەیەتی، گۆڕانکاری لە ناوی هەندێ لە کاندیدەکانی کابینەکەی دەکات و ئەگەر دیسان لایەنە شیعییەکان پێی رازی نەبن، لە راسپاردنەکەی دەکشێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.