ئابوری هەرێمی كوردستان لەبەردەم دارمانێكی قوڵتر دایە مەترسیەكان ئاشكرادەبن

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

دوای سەردانی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ئەگەرەكانی قولبونەوەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان زۆر زیاتر بووە، ئەویش دوای ئەوەی لایەنی عێراقی رایانگەیاندوە ناتوانن بەشێوەی رێكەوتنی پێشوو مامەلە لەگەل هەرێم بكەن.

بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان كە خەندان بڵاویكردۆتەوە لایەنی عێراقی لە دیداریان لەگەل وەفدی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی رایانگەیاندووە كە ئەوان لەسەر بنچینەی رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت ناتوانن رێكەوتن لەگەل هەرێم بكەن بۆ پێدانی بەشە بودجە.

سەرچاوەكە رایگەیاندووە بەرپرسانی عێراق داوای رادەستكردنی برێكی زیاتری نەوتیان لەهەرێم كردوە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش رۆژی چوارشەممە لەبارەی ئەو داواكاریە نوێیە سەرۆكی حكومەت و تیمی پارتی لە حكومەت جێبەجێكردنی ئەو داواكاریەیان بەمەحاڵ زانیوە، پێچەوانەی دوو لایەنەكەی تر كە پێیان وابوە پێویستە ئەو رێكەوتنە نوێیە لەگەل بەغدا بكرێت و داواكاریەكان لەبەرامبەرپێدانی بەشە بودجە جێبەجێ بكرێن.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی خەندان د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە تەنها ئەو مانگە دەتوانێ ئەو بری 453 ملیار دینارە بۆ هەرێم بنێرێت.

هەمو ئەو پێشهاتە نوێیانەی دابەزینی نرخی نەوت، كەمبونەوەی داهاتی ناوخۆیی و هەرەشەی برینی ئەو بەشە مووچەیەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەرێمی كوردستانی دووچاری دۆخێكی سەخت كردۆتەوە بۆ دابینكردنی مووچە كە پێویستی بە هەنگاوی خێرا هەیە بەپێچەوانەوە ئەگەری ئەوە هەیە قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان بەرەو داهاتوێكی نادیار دەبات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.