نوێترین تەگەرەكانی بەردەم كازمی كە مەترسی شكستهێنانی بۆ كابینەكەی زیاتر دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی لەساتە وەختی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران سەرجەم لایەنەكانی شیعە جگە لە كەمینەیەكی كەم نەبێت هەمویان پشتیوانیان بۆ مستەفا كازمی دەربڕی، بەڵام لەگەل دەركەوتنی ناوەكان بۆ پۆستە وەزاریەكان نارەزایەتیەكان لەناو لایەنەكان لەبەرزبونەوەیە.

بەدر زيادى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر ڕایگەیاندوە، كازمى ئاليەتێكى ڕونى بۆ هەلبژاردنی ناوى پاڵێوراوانى وەزارەتەكانى حكومەتەكەى پەيڕەو نەكردوە، ئەو ناوانەى پێشنيار كراون ئەستەمە تێپەڕێنرێن لەناو پەرلەماندا، چونكە لە ئەنجامى فشاری حزبەكان بۆ سەری دانراون.

ئەوەش وای كردووە هاوپەیمانی سائیرون تا ئێستا كە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین نارازی بن لە كازمی و ئەگەری ئەوە هەیە پشتیوانی نەكەن لە پەرلەمان.

هاوكات سالم تحێمەر پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە رایگەیاندووە ئەگەر لەو هەفتەیە كازمی سەركەوتوو نەبێت لە پێكهێنانی كابینەكەی ئەگەری زۆرە ئەویش هاوشێوەی محەمەد عەلاوی و عەدنان زورفی بكشێندرێتەوە و عادل عەبدولمەهدی بۆ ماوەیەكی درێژتر لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.