ستاندەر
كەریم علیوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات لە حكومەتی نوێی عێراق بەهیچ شێوەیەك پۆستی وەزارەتە سیادیەكان نەدرێت بە حیزبە كوردییەكان.
ناوبراو لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە ئەزمونی پێشومان لەگەل حیزبە كوردیەكان دەركەوتووە ئەوان پێشتر پۆستی وەزیری دەرەوە و ئێستاش وەزیری دارایی بۆ بەرژەوەندی حیزبەكانیان لە هەرێم بەكاردەهێنن لەبیریان چوە كە ئەوان وەزیرن لەسەر ئاستی عێراق.
علیوی رایدەگەیەنێت ئەگەر جارێكی تر وەزارەتی دارایی تەسلیم بەكورد بكرێتەوە مانای وایە قوت و دارایی عێراق بۆ ئەو حیزبە كوردیانە و شەخسە دیارەكانیان دەچێت و عێراقیش دەبێـتە قوربانی.
دەشلێت لەگەل لایەنە عێراقیە نیشتیمانیەكانی تر كاربۆ ئەوە دەكەین لە كابینەی نوێ هیچ وەزارەتێكی سیادی بە كاندیدی حیزبە كوردیەكان نەدرێت.