دەرگای مزگەوتەکان بەڕوی نوێژخوێناندا دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 429 جار بینراوە

ستاندەر

بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند لەهەوڵداین بۆ ئەوەی بۆ هەینی داهاتوو دەرگای سەرجەم مزگەوتەکانی کوردستان بەڕوی نوێژخوێناندا بکرێنەوە، بەڵام ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکانی نەدا ئەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ژوری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکانی پارێزگای سلێمانی دەدەین.

هەروەها گوتی فشارێکی زۆر لەسەر مامۆستایانی ئاینی و بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف هەیە، بۆیە پێویستە بەر لەوەی لەدەستی ئەنجومەنی وەزیران دەربچێت و مزگەوتەکان بکرێنەوە ئەنجومەنی وەزیران خۆی بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکان بدات، چونکە ئێستا لە زۆرێک لە شوێنەکان بەبێ گوێدانە بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان مزگەوتەکان کراونەتەوە، یاخود لەدەرەوەی مزگەوتەکان خەڵک کۆدەبێتەوە بۆ نوێژ. ناوبراو گوتیشی بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکان کردنەوەی سەرجەم مزگەوتەکانی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.