سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق\فراكسیۆنی ئاینده
ن. پارێزگای سلێمانی
كاتێك ئێوه ئاماده‌نین هیچ رێزێك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانێن، ئاماده نین داهاتی نه‌وت بۆ په‌رله‌مان ئاشكرا بكه‌ن، داهاتی ناوخۆ به ده‌یان فلته‌ر بشارنه‌وه، نیوه‌ی داهاتی نه‌وت بۆ خۆتان و كۆمپانیاكانی خۆتان بروات، كاتێك داهاتی فرۆكاخانه و سنوره‌كان ته‌سلیمی كۆمپانیاكانتان ده‌كه‌ن، كاتێك داهاتی نه‌وت ده‌به‌نه قوبرس و لوبنان، به‌ڵێ ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی داوای ته‌سلیمكردنی ته‌واوی داهاتتان لێده‌كه‌ن، چیتر پێویستامن به نوسینگه‌ی حه‌واڵه نیه.
هه‌ر بۆ زانیاری هاوڵاتیان، له میانه‌ی گفتوگۆ شكستخواردوه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غداد، حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ته‌سلیم بووه و ئاماده‌یی نیشانداوه كه نه‌وت راده‌ستی به‌غداد بكات به‌رامبه‌ر به پشكی هه‌رێم كه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دیناره، به‌ڵام به‌غداد پێی راگه‌یاندون كه نه‌وت له ئێستادا سودی نیه بۆ عێراق و ئه‌وان ناچارن نه‌وته‌كه‌ی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا لایه‌نی عێراقی داوایكردوه كه نه‌وت و داهاتی خاڵه سنوریه‌كان داهاتی فرۆكه‌خانه‌كان و ئیداره‌دانیان و داهاتی ناوخۆ ده‌بێت راسته‌وخۆ راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكرێت، پاشان به‌یاناتی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان راده‌ستی عێراق بكرێت تا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ك ناوچه‌كانی تری عێراق به گرفت و (٣٠) رۆژ جارێك دابه‌ش بكرێت. ته‌وه‌ای داواكانی عێراق ده‌ستورین و له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمه و له یاسای بوجه‌ش دا هاتوه.
بۆیه من ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق كه داوای راده‌ستكردنی ته‌وای به‌رهه‌می نه‌وت و داهاتی سنور و داهاتی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن به ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی. هه‌ركات ئه‌وه كرا نه موچه دواده‌كه‌وێت نه هیج بیانویه‌ك ده‌مێنێ له لایه‌ن عێراق ه‌وه، و دۆخی دارایی هه‌رێمیش جێگیر تر ده‌بێت و كۆتایی به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆمپانیاكانی دوو حزبی ده‌سه‌لات دێت، هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌توانین موچه و خانه نشینی به دواكه‌وتن وه‌رگرن، قه‌رز و سولفه‌ی بانكه‌كانی عێراق وه‌رگرن، ساڵانه‌ش پله‌یان به‌رز بكره‌ته‌وه به ته‌سكیای حیزب، به فعلی هه‌ست به دڵنیای بكه‌ن.