كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم بۆتە هۆی بڕینی بەشە مووچەی فەرمانبەران

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

 

ستاندەر

لە دوای پەسەندكردنی بوودجەی ساڵی 2019 حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوە بری 250 هەزار بەرمیل نەوتی خۆی تەسلیم بە سۆمۆ بكات، ئەویش بۆ سود وەرگرتن لەو برگەیەی كە تیایدا هاتبو ئەگەر نەوتەكەش تەسلیم نەكرێت حكومەتی عێراق پابەندە بە پێدانی بری 453 ملیار دیناری مووچەی فەرانبەرانی هەرێم، كە ئەوەش ئەوكات وەك رێكەوتنێكی سیاسی ئەنجامدرا بۆ ئەوەی لەماوەی ساڵی 2019 دەرفەت بە حكومەتی هەرێم بدرێت بەشێك لە قەرزە كەلەكەبوەكانی و شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكان بداتەوە.

لەماوەی ساڵی رابردوو تاكو ئێستا بەشێوەی جۆراوجۆر پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا مەترسی برینی ئەو بەشەی هەرێمیان دەربریبو كە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت مەترسی هەیە ئەو پارەیە ببردرێت.

هەرێم كەمال ئاغا پەرلەمانتاری یەكێتی لە عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “دەبوو ئێمە وەك كورد پابەندی رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووینایە وەك ئەوەی لە یاسای بودجەی 2019دا هەبوو”.

پێشتریش د.بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەندین پەرلەمانتاری تر هۆشداریان دا كە پێویستە هەرێم پەلەبكات لە پابەند بون بە یاسای بودجە بۆ لابردنی مەترسی لەسەر بەشە موچەی فەرمانبەران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.