ستاندەر
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی مەرکەزی و ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر ، عەبدولمەهدی بەشادنی هەرێمی ڕاگەیاند کە پێویستە ئەو شاندە لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوەو بەیەکەوە ڕاسپاردەیەک کە داواکاریەکانی هەرێم لەخۆبگرێت پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی بکەن و ئەویش لایخۆیەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکاریەکان دەدات.
خالید شوانی گوتیشی ئێمە لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوینەوەو نوسراوەکەمان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەهدی ئامادەکرد کە تیایدا داوامان کرد بەغدا بۆ ئەو مانگەش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، و ئێستاش چاوەڕوانی وڵامی عادل عەبدولمەهدین بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر داواکاریەکەی هەرێم بدات.
ناوبراو نەیشادرەو کە گەشبین نییە بەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواکاریەکانی هەرێم بدات گووتی لەنێو ماڵی شیعەکان فشارێکی زۆر لە سەرۆک وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی بۆ ئەو مانگەش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت.