ستاندەر
هودا سەجاد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لە لەسەر ئاستی عێراق لە سەرۆك كۆمارەوە تاكو سادەترین فەرمانبەری دیوانی چاودێری دارایی زانیاریان نیە لەبارەی ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم، ناكرێت هەرێم لە ژێر ناوی مووچەی فەرمانبەران داوای پارە بكات بەڵام زانیاری نەخاتە ڕوو.
ناوبراو راشیگەیاندووە لە هەرێم پێنج مەرزی فەرمی و چواری نافەرمی لەگەل 10 خألی تری سنوری هەیە لەگەل ئێران و توركیا و سوریا، بەڵام یەك دیناری ناگەرێتەوە دەستەی خاڵە سنوریەكان كە لەعێراق بۆ ئیدارەدانی ئەو مەرزانە دروستكراون.
سوجاد راشیگەیاند: كۆمپانیاكانی گەیاندنی هەرێم نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار قەرزیان لایە بەڵام نەیگەرێننەوە.