چاودێرێك بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئه‌وه‌پارتی پاداشتی خزمه‌ته‌ خۆڕایه‌كانتان ده‌داته‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

د.رەعد رەفعەت، چاودێری سیاسی لەبارەی گرژیەكانی نێوان كۆمەڵ و پارتی رایدەگەیەنێت، ئەوەی روودەدات پاداشتی پارتیە بۆ كۆمەڵ.

لەبەشێكی نوسینێكی رۆژنامەونی ناوبراو دەلێت” ته‌نها مانگێك پێش ئێستا بوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی ویه‌كێتی
به‌هاوبه‌شی دانوستانیان كرد له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كه‌ به‌وه‌زیری سه‌ربه‌خۆ رازی نینه‌ وپێداگیریان ده‌كرد ده‌بێ وه‌زیری حزبی دابنرێته‌وه‌ وله‌وانیش دانانه‌وه‌ی فوئاد حوسێن به‌ وه‌زیری دارایی.”

د،رەعد رەفعەت دەشلێت له‌دوای ئه‌و هه‌مو خزمه‌ته‌ی پارتی ویه‌كێتی، ئێستا پارتی به‌نیازه‌ پاداشته‌كه‌ی كۆمه‌ڵ بداته‌وه‌ به‌ لابردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ودواتریش وه‌كو هه‌ر تاوانبارێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.

دەقی نوسینەكە بخوێنەوە

ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تی به‌خۆڕایی…
ته‌نها مانگێك پێش ئێستا بوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی ویه‌كێتی
به‌هاوبه‌شی دانوستانیان كرد له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كه‌ به‌وه‌زیری سه‌ربه‌خۆ رازی نینه‌ وپێداگیریان ده‌كرد ده‌بێ وه‌زیری حزبی دابنرێته‌وه‌ وله‌وانیش دانانه‌وه‌ی فوئاد حوسێن به‌ وه‌زیری دارایی.
ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا بوو نه‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی ونه‌ یه‌كگرتو ونه‌ گۆڕان هیچ یه‌كێكیان خاوه‌ن وه‌زیر نه‌بون له‌ كابینه‌كه‌ی عادل عبدالمهدی وشه‌ریان بۆ پارتی ویه‌كێتی ده‌كرد وداكۆكیان ده‌كرد له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌بی وه‌زیری حزبی دابنێت كه‌ بێگومان ته‌نها كه‌سانی پارتی ویه‌كێتی سودمه‌ند ده‌بون له‌م كاره‌.
ئێستاش له‌ دانوستانه‌كانی دانانی وه‌زیره‌كانی پشكی كورد له‌ كابینه‌كه‌ی كازمی بێ ئاگانه‌ وته‌نها پارتی ویه‌كێتی له‌بری هه‌موان دانوستان ده‌كه‌ن له‌ به‌غدا!
به‌ڵام له‌دوای ئه‌و هه‌مو خزمه‌ته‌ی پارتی ویه‌كێتی، ئێستا پارتی به‌نیازه‌ پاداشته‌كه‌ی كۆمه‌ڵ بداته‌وه‌ به‌ لابردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ودواتریش وه‌كو هه‌ر تاوانبارێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌وه‌یه‌ پێی ده‌گوترێ: (الخسران المبین) وخزمه‌تی به‌خۆرایی.

د.رەعد رەفعەت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.