لەسەر كەیسی سۆران عومەر بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی یەكلاكردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانە لەو هەوڵەی پارتی كە لە رێگای فراكسیۆنەكەی و جێگر و سكرتێری پەرلەمان كاری لەسەردەكات بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە چەند پەرلەمانتارێك بەتایبەتی سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵ.

سەرچاوەیەكی باڵا لە بزوتنەوەی گۆران بە ستاندەری راگەیاند:” گۆڕان داوای لە فراكسیۆنەكەی كردووە بەتەواوی دژی ئەو هەولە بوەستنەوە و راگەیەنراوی رەسمی لەمبارەیەوە بڵاوبكەنەوە”.

جێی باسە فشارێكی گەورەی پەرلەمانی و رای گشتی دژی ئەو هەولە دروستبوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە پەرلەمانتار سۆران عومەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.