چەند پەرلەمانتارێكی كورد لەبارەی مووچە فەرامانبەران دانیشتنێك لەگەل كازمی ئەنجام دەدەن ناوەرۆكەكەی ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 256 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی كوردی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایدەگەیەنێت لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبونەوەیەكمان لەگەل مستەفا كازمی ئەنجامداوە و گەشبینین بەوەی چارەسەری كێشەكان بكات.

موسەننا ئەمین پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو ئاشكرایكرد” شەوى ڕابردوو لە بەغداد لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێک چاویان کەوت بە مستەفا کازمى راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت و باسى چەند پرسێکیان کردووە، لەناویاندا ماف و شایستە داراییەکانی هەریم و موچە و بودجە.

لەبارەی ناوەرۆكی گفتوگۆكە وتی “کازمى هاوکار و هاورا دیاربوو پێی وتین بەرنامەی حکومەتم باشتر کردوە و باسی هەرێمم تێدا داناوە کاتی خۆی هەبوو بەڵام زۆر کورتکرایەوە، جەختیشیکردەوە کە نەتەوەیی و شۆڤێنى نییە”.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو هەروەها دەڵێت “کازمى باسى لەوە کردووە کە شیعەیە بەڵام مەزهەبی نییە، چونکە ستەمی مەزهەبی قەیرانی گەورەی دروستکردووە، سات بە ساتی ئەنفالی کورد لەگەڵى بووم”.

موسەنا ئەمین  لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێم وتوشیەتی  كە  كازمی پێی راگەیاندوون بە تەما نیم زوڵم لەکەس بکەم کێشەکان دەبێت بە پێی دەستور چارەسەر بن، رێز لە ماف و رێکەوتنەکانی پێشوو دەگرم” .

لەبەشێكی تری قسەكانی بەو پەرلەمانتارانەی گوتوە “کێشەکانی عێراق ئەوەندە زۆرن سەرەخۆشیم دەوێت نەک پیرۆزبایی، هاوکارم بن با پێکەوە خزمەت بەم باسانە بکەین و دەرگام هەمیشە لەسەر پشت دەبێت بۆتان”.

موسەنا ئەمین ئاشكرای كردووە كە بریاری داوە دەنگ بە كابینەكەی مستەفا كازمی بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.