پشتیوان جەمال
لەدوای بونی مەسرور بارزانی بە سەرۆكی حكومەت و وەرگرتنی كلیلەكانی ئەنجومەنی وەزیران،حوکمڕانی بەهەمان نەفەسی دژیەتی وتاک ڕەوی وجێبەجێکرا،بەقوتسیەت کردنی حزب ولەناو حزبیشدا کەسایەتی پیرۆزو گرنگترلەمیللەت وەرگیرا،لەسەر ئاستی بانگەشەی چاکسازی و وەستانەوە بەرووی گەندەڵیدا، بەهەمان شێوە حکومەت وەک کابینەکانی پێشووی خۆی، نەک پێشرەوی نەکردووە، بەڵکو بۆتە تەواوکەرو درێژەپێدەری لێدانەوەی هەمان قەوانی پێشووی پڕ بەڵێن و بەکردەوەش وەستانەوە بەرووی چاکسازی واقعیدا،وەک دەسپێک ڕووبەڕووبونەوەی ناوخۆ،دژوەستانەوە لەگەڵ هەموئەوحزبانەی کەداوای جێبەجێکردنی ئەو چاک سازیەیان دەکەن کەلەدوو توێی کارنامەکەی خۆیدا هاتبوون،هەرلە ڕوون نەبونی داهاتەناوەخۆیەکان ونەوت وخاڵە گومرگیەکانەوە تا ئەوپارەی لەبەغداش دێت ،کەئەمانە پەیوەندی دارن بەقوت ومافی میللەتەوە،دژیایەتیەک بەپاساوی بێ بنەماو جۆربەجۆر بەرهەڵستی بەرەی چاک سازی دەبنەوە تەنهالەبەرئەوەی تاک جەمسەری هەرخۆیان بن وهیچ کەس ولایەنێک نەزانێ سەروەت وداهاتی ئەوهەرێمەچەندە چۆن سەڕف دەکرێت،ئەولەویەتی دژایەتی کردنیشیان خستۆتەسەرپەرلەمەنان و کپ کردنی ئەودەنگەئازایانەی کەوا بەرنگاری گەندەڵی و نادادی حکومەتەکەی دەبنەوە،لەڕێگا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەرپەرلەمانتاران و دانیان بەدادگا کانی خۆیان وەک تۆڵەی ڕابردوو ئێستا کەدژی گەندەڵی ونادادی حزبەکەیان بوو ون.ڕەنگە ئەوە بابەتێکی نوێ نەبێ بەنسیبەت سیاسەتی پارتی،چونکە ئەوان توانیان دەزگایەکی دیموکراسی ئەم وڵاتە کەپەرلەمانە لەڕێگای هێزەکانی خۆیانەوە بەبڕیاری تاک لایەنەدابخەن،کاتێکیش کەبۆ مەسەلەی ڕیفرانۆمە تاک لایەنەکەی خۆیان پێویستیان پێ بو دەرگاکەیان کردەوە، سیاسەتی ئەم حزبە جۆرێکە کارلەسەر دەزگادیموکراسیەکان و کەسایەتیە کان دەکات وبەئەنقەست بێ بەهایان دەکات هەرکات کاری پێیان بوو سیاسەتی بادانەوە بەکاردەهێنێت،نمونەی کەسایەتی دکتۆربەرهەم سەرکۆماری عێراق زیندوترین نمونەیە کا تێک لەبەرامبەرکاندیدی پارتی توانی لەکەشێکی دیموکراسیانەدا براوەبێت وببێت بەسەرکۆمارلەسەرپشکی یەکێتی بوو،بەهەموو هێزێکیانەوە کەوتنەدژایەتی کردنی هەرلەڕێگای کەناڵەکانیان و لەڕێگای نوسەرەکانیانەوە ڕۆژانەدژایەتیان دەکرد،بەڵام کاتێک کەگلۆرەکەیان لەبەغدا کەوتەلێژی وکارگەیشتە بڕینی موچەی هاوڵاتیان لەبەغداوە،کەوتنەسیاسەتی بادانەوەو داوایان لەدکتۆربەرهەم کرد کەنێوەندگیران بۆبکات وباری لاریان ڕاست بکاتەوە.
بەڵام دەبێ بپرسین ئایە ئەم سیاسەتەی پارتی دەتوانێ تاسەربی لەمپەربێ؟
ئهم ستراتیژهی پارتی بهبێ کۆسپو ڕێگری نییه. بهتایبهتی کهههر ئێستا دوو کۆسپی سەرەکی ڕیزی پێشهوهیان گرتووه: یەکەمیان، یەکێتی یە لەدوای کۆنگرەوەو دەرکەوتنی لاهور شێخ جەنگی کەوەک هاوسەرۆک ڕکابەری سەرەکی پارتیەو هەوڵی سنوردانان بۆ زیادەڕۆیەکانیان وبهربهسته لهچونهپێشهوهی ستراتیژێکدا کهپارتی بهدواوهیهتی. دووەمیان، ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستانە لەدەست سیاسەتی تاک ڕەوی. بهم جۆرهش پارتی بەبێ یەکلاکردنەوەی حسابی لەگەڵ ئەم ڕێگریانەدا، ئەستەمە سهرکهوتن بهدهست بهێنێ…