ستاندەر
دوێنێ سێ شەممە لەسەر ئاستی باڵا هەردوو وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی لە سلێمانی لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان كۆبونەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگاداری یەكێتی لەبارەی گفتوگۆكان بە ستاندەری راگەیاند هەردوو لا كۆك بونە لەسەر ڕەتكردنەوەی ئەو هەوڵانەی پارتی كە لەرێی فراكسیۆنەكەیەوە دەیدات بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەپەرلەمانتاران، وتیشی هەنگاوەكەیان بە هەوڵێك بۆ بێ دەنگ كردنی پەرلەمانتاران لێكداوەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە هەردوو رایانگەیاندووە فراكسیۆنەكانیان رادەسپێرن بۆ دژایەتی ئەو هەوڵەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر و پەرلەمانتارانی تر.
جێی باسە تا ئێستا هیچ لایەنێكی كوردستانی پشتیوانی ئەو هەوڵەی پارتی ناكات، سەبارەت بە پێكهاتەكانیش ئەگەرچی بە فەرمی هیچ هەڵوێستێكیان رانەگەیاندووە بەڵام لە پێشتر لەژێر كاریگەری بریارەكانی پارتی هەڵوێستیان نواندووە، بۆیە تاكە ئەگەر ئەوەیە بەشێكی پێكهاتەكان دەنگ بەو بریارەی پارتی بدەن.