سۆران عومەر: سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت تۆمار دەکەم چونکە خاوەنی چەندین کۆمپانیایە

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

ستاندەر

سۆران عومەر پەڕلەمانتاری کوردستان لەبەرنامەی تاوتووێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایدەگێنێت پارێزبەندی ئەوکاتە لەسەر پەڕلەمانتار هەڵدەگیرێت کاتێک پەڕلەمانتار کردەیەکی تاوانکاری بەرامبەر هاوڵاتی ئەنجام بدات.

سۆران عومەر گووتیشی بۆ ئەوە پارێزەبەندیان لەسەر هەڵگرتووم بۆ ئەوەی دەزگیرم بکەن، و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە پەڕلەمان بێدەنگ بکەن و پەڕلەمانتار چاوترسێن بکەن، دەشڵێت بەڵگەی تەواوم لەبەردەستە کە سەرۆکی حکومەت خاوەنی کۆمپانیا و بانکە و سکاڵاشی لەسەر تۆمار دەکەم.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەڕلەمانی کوردستان لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بەدەنگی ٥۷ پەڕلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگرت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.