ستاندەر
بڵند ئیسماعیل لە وەڵامی ئارێز عەبدولڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، كە رایگەیاندبوو دوای كۆنگرە یەكێتی چیتر ئەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناكات دەلێت کە ئەو تاقمەی لەنێو یەکێتیدا باڵادەستن، ”حەزیان لە ئاژاوە و بەڕەڵاییە، ئەگەر گلەییان لە حکوومەت هەیە، با لە وەزیر و تیمی خۆیان لە حکوومەت بپرسن“.
ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ میدیای باس رایگەیاندووە ”سروشت و شێوازى سیاسه‌تكردنى یه‌كێتى بۆ حوکمڕانی نابێت و بنەماکانی حوکمڕانی تێدا نییه، بۆیه‌ش یه‌كێتى هه‌میشه كه له حكوومه‌ت به‌شداره، خۆى وه‌ك ئۆپۆزسیۆن نیشان ده‌دات، شان ناداته به‌ر بەرپرسیارێتی، هه‌میشه به گله‌ییەوە له حكوومه‌ت به‌شداره، ناشبێتە ئۆپۆزسیۆن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا حزبێك نییه لە ئاستی دامەزراوەییدا بێت و ڕێز لە یاسا و سیستەم بگرێت، حزبێکە ناتوانێ به‌رگه‌ى دیموکراسی و سەروەریی یاسا بگرێت و ڕێگری لە قاچاغچێتى و تانكه‌رى نه‌وت و قاچاغیی سنوورەکان بگرێت“.
جێی باسە ماوەی زیاتر لە مانگێكە هەڵمەتێكی توندی راگەیاندن لە نێوان پارتی و یەكێتی دەستی پێكردووە، تا ئێستا دوو جار بریار لە كۆبونەوەی ئاستی باڵای ئەو دوو حیزبە دراوە بەڵام هەڵوەشێندراوەتەوە.