ستاندەر
كەریم علێوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح سەر بە هادی عامری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دژایەتی خۆی بۆ پێدانی پۆستی وەزارەتی دەرەوە بە فوئاد حوسێن دەربڕی.
ناوبراو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند پێشتریش وتومانە سێ وەزارەتە سیادیەكە “دەرەوە، دارایی،نەوت” بەهیچ شێوەیەك نابێت بدرێتە كورد چونكە بۆ مەبەستی خۆیان بەكاری دەهێنن نەك دەولەتی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح وتیشی لە رێگای وەزارەتی داراییەوە پارەیەكی زۆر بەبێ ئاگەداری حكومەت بۆ هەرێمی كوردستان گواسترایتەوە كە نابێت حكومەتی نوێ ئەوە قبولبكات.
جێی باسە بۆ وەزارەتی دەرەوە لە كابینەكەی كازمی، پارتی فوئاد حوسێن وەزیری پێشووی دارایی عێراقی كاندید كردووە، ئەویش دوای ئەوەی لە ژێر فشاری لایەنە شیعیەكان وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی لەلایەن ناوبراو بۆ جاری دووەم رەتكرایەوە.