ستاندەر
ئەحمەد سەفار. پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆكانی شاندنی هەرێم و حكومەتی عێراقی چونەتە پێش و وەفدەكەی هەرێم، راسپاردەش ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە لە بارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
وتیشی: چاوەرێ دەكرێت وەڵامی كازمی ئیجابی بێت و بڕیاری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، چونكە بڕیاریدا موچەی خانەنشینانی عێراق بدرێت، بۆیە دوای ئەوە بڕیار لەبارەی موچەی هەرێمی كوردستانەوە دەدات.