ستاندەر
ئەسعەد موڕشیدی، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیكمە لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی راگەیاند ” مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران ئێستادا زیاتر سەرقاڵی دۆسییە گرنگەكانە بەتایبەتی دابینكردنی موچەی خانەنشینان و تێپەڕاندنی یاسای بودجە و چەند دۆسییەكی دیکە، ئەو وەزارەتانەی بەبەتاڵی ماونەتەوە پڕ ناكرێنەوە و دەكەونە دوای جەژنی ڕەمەزان”.
وتیشی هۆكارێكی تریش نارەزایەتی لایەنەكانە لە چۆنیەتی پركردنەوەی وەزەرەتی دەرەوەی عێراق كە نایانەوێ كەسێك بێت لە كابینەی پێشوو وەزیر بوبێت.