مەرجەکانی گەڕانەوەی ئارام قادر بۆ ناو کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرادەبن

لەلایەن ستاندار Posted on 494 جار بینراوە

ستاندەر

ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی دوو مەرجی هەیە بۆ گەرانەوە بۆناو کۆمەڵی ئیسلامی و کامەران بابان جەمال زادە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی لەنوسینێکدا ڕایدەگێنێت دەکرێت ئەو دوو خاڵە وەکو پەراوێز لەشوێنێک پێویستبێت دابنێرێت، بەڵام ئەو دو مەرجە فریادڕەس نیین.

دەی نوسینەکەی کامەران بابان جەمال زادە

ئەو دوو مەرجەی نابێتە فریادڕەس!!
لەسەر زاری ھاوڕێێ ئازیزم دڵشاد مەجید بڵاوکرایەوە، کاک ئارام قادری ئازیز گویوویەتی دوومەجم ھەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵی ئێسلامی ئەوانیش: لابردنی پاشگری ئیسلامی و دانانی مەرج بۆ کەسی یەکەم بەوەی دوو خول یان ٨ ساڵ لەو پۆستەدا بمێنێتەوە ـ
ئەم دوو مەرجە زۆر سادەن نابنە فریادڕەس بۆ بەھێزبوون و گەشانەوەی ھیچ حیزبێکی ئیسلامی ـ
بە دەلیلی ئەوەی «ھاوپەیمانی نیشتیمانی» پاشگری ئیسلامی پێوە نیەو نەبۆتە ژمارەیەکی بەھێز لەساحەی سیاسی ـ
دەبێ چاوەرڕوانی ٥ ساڵی دیکە بکەین بزانین چارەنوسی کەسی یەکەم لەھاوپەیمانی دەمێنێتەوە یان بەردەوام دەبێ ـ ئەگەر بەردەوام نەبوو لە کۆنگرە کەسێکی دیکە ئەو پۆستەی وەرگرت ـ دووبارە پێشبینی ناکەم ببێیە فریادڕەس ـ گۆڕانکاری لەپۆستێ ئەمیندار لە یەکگرتووی ئیسلامی بەڵگەیە بۆ ئەو خاڵە ـ
ھەردوو مەرج و ھەنگاو بۆ پرۆسەی گۆڕانکاری لە گەشەو مانەوەی حیزب بەھێزنین
گەشەکردن و مانەوەو بەردەوامی حیزب پێویستی بەپلان و نەخشەی زۆر وردتر و ستراتیژی تر ھەیە ـ ئەو کات دەکرێ لە چوارچێوەی پرۆسەی نەخشەسازی ئەو دوو خاڵە وەکو پەراوێز لەو شوێنەی پێوست بێت ـدابنرێ ـ نەک وەکو نەخشەی گرنگ و بنەڕەتی سەیر بکرێ ـ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.