برسێتی میللەت و ئایندەی دەسەڵات

لەلایەن ستاندار Posted on 490 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

زۆرینەی شۆڕشە جیھانیەکان لەدایک بووی سەردەمێکی برسێتین. برسێتی لەئەنجامی فسادی دارایی و بە فیڕۆدانی داھاتی وڵاتە، لەلایەن دەسەڵاتداران و دەست و پێوەندەکانیان دێتە دی و ئەگەرچی میللەت مەینەت دەکات، بەڵام سەرەنجامیکی تراژیدی بۆ دەسەڵات بەرھەم دێنێ.
ئەگەرچی دەسەڵاتداران بێباکن لە برسیکردنی گەلەکانیان و ، بە گاڵتەجاریەوە لەژیان وقوتی میللەتەکانیان دەڕوانن ،بەڵام دوجارگوێنەگرتن لە خەڵک، بۆ ئەوان دە بێت بەتراژیدیا و نغڕۆ بوونیان ، لە ژێر تەوژمی ڕقی جەماوەری چەوساوەدا بەچۆکدادێن.
شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا ساڵی ١٧٨٩ لەسەرەتادا “نان”بوو. بەوشێوەیە کە، پاشای فەڕەنسا و دارودەستەکەی و ھەڵوێست و دڵڕەقیان بەرامبەر بە خەڵکی برسی و ھەژاری فەڕەنسا و لێدوانە گاڵتەجارەکانی ھەندێ لە دەست و پێوەندەکانی پاشا رقێکیان دروستکرد ،کەدواجار خەڵک بە کەمتر لە لێکردنەوەوی سەری پاشا ڕازی نەبون،بەهاری عەرەبی ساڵی ۲۰۱۱ دەرئەنجامەکەی ئێستای هەرچۆنێک بوبێت،بەڵام نمونەیەکی زیندووە بینیمان،سەرکردەکانی مسرو،تونس و،لیبیاو..هتد. لەئەنجامی نادادی وگەندەڵی وبرسی کردن،میللەت کۆتایی بەدەسەڵاتەکانیان هێنا.
قەیرانە داراییەکان دەستکردبن یانا،کە برسێتی بەدوای خۆیاندا دەھێنن ، دەبنە ھۆی ڕوخان و لەناوچونی حکومەتە بێباکەکان.
لە هەرێمی کوردستاندا نۆ کابینەیە قەیران بەقەیران دەسپێرێت،لەم کابینانەدا زۆرترین دەسەڵاتی دارایی و،ئەمنی و،سیاسی و،یاسایی، لای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە وتەحەکومی پێوەکردووە. هیچ بڕیارێک بەبێ ئارەزوی ئەوان جێبەجێ نەکراوە،هەرێمێک کەژمارەکەی تائێستاش ناگات بەشەش ملیۆن،سەرباری هەبوونی نەوت و داهاتی ناوە خۆ،دەروازەسنوریەکان، بەشەبوجەی بەغدابەڵام خەڵککەی بەدەست سیاسەتی ئەوانەوە،هەمیشە لەدۆخێکی سەختی ئابوریدا ژیاوە، وەک بڵێی”ماکیافیلی کتبێی میر”ی بۆئەوان نوسی بێت!.
لەئێستاداکە فەرمانبەر پێی ناوەتە پێنجەمین مانگ لەساڵی دووهەزارو بیست کەچی هێشتان موچەی ساڵی دووهەزارو نۆزدەی ماوە وەری بگرێت،کەچی کۆتاکۆبونەوەی سەرۆکی حکومەت دەڵێت:” ناکرێ فەرمانبەرڕەچاوی ئەم قەیرانە نەکات وبەکەم کردنەوەی موچەڕازی نەبێت”. ھەندێک لێدوانی گاڵتەجاڕ دەبیستین ،کە بە بەراورد بەم سەردەمە پێشکەوتووە، لیدوانەکان لە ھی “ماری ئەنتوانت” گاڵتەجاڕترن کاتێک خەڵکەکەی وتیان نانمان نیەو برسیمانە وتی پسکویت بخۆن۰ لەکاتێکدا دەیان وسەدان ملیۆن دۆلاری دزیکردن بەتاڵان بردنی ئەم حکومەتە ئاشکرابووە،کەبەناو ونیشانی جۆراو جۆرەوە شەرعاندن و یاساییان کردووە بردویانە بۆدەرەوەی هەرێم،کەچی ئێستا لەژێر پاساوی هەبوونی ڤایرۆزی کۆڕۆنا کەسابەت وبازاڕیان سانسۆرکردووە،دوومانگ یەک موچەبەڕەوای هاوڵاتی نابینین.
ئێستا کەموچەخۆر هاتۆتە سەرشەقام داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات،بەپاساوی دەست لەپشت بون وتۆمەتی تردەزگیردەکرێن ڕاپێچی زیندان دەکرێت، وەک ئەوەی خەڵک ئاگادار نە بیت ئەوان چ حەشرێک بەداھاتی گشتی دەکەن.
بەڵام ئەمانە بۆخەلک ڕوونن. بەلای منەوە لەکاتێکدا ئەوان خەریکی ڕازاندنەوەو خۆش ڕابواردنن. کۆمیدیترن شتی ئەم دەسەڵاتە ئەوەیە کە ئەم خەڵکەلەبرسان هاتۆتە سەرشەقام وموچەی نیه، تۆمەتباردەکرێن بەدەستی لایەنێکی ترخۆپیشاندان دەکەن لەکاتێکاقەیرانیکی دەستکردیان بۆمیللەت خولقاندوەو کە ھەرخۆیان لە سەرھەڵدانی بەر پرسن و ھەر خۆیان بەردەوامی پێدە دەن. بەلام تاکۆمیدیای ئەوان گەورەتربیت ڕقی خەڵکیش گەورەتر دە بێت. ئەنجامیش لە چارەنووسی پاشا ژێرکەتووەکان باشتر نابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.