نەوشێروان مستەفا سەرکردە و ڕابەرێکی جیاوازبوو؟

لەلایەن ستاندار Posted on 534 جار بینراوە

دلێر حسێن پیرۆمەری

ئەگەر سەیری پانۆڕامای ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاک نەوشێروان بکەین ، بەوردی دیراسەی ژیان و هەڵسوکەوتی بکەین چاک درک بەوە دەکەین سەرکردەیەکی تەواو جیاواز بووە کەس لەو ناچێت .

کاک نەوشێروان لەژیانی سیاسی خۆی لەتەمەنی لاوییەوە ڕاستگۆیان کاری لە سەر دۆزی کورد و بودنیادی دامەزراوەیی یاسایی لەچوارچێوەیی یاسا کار پێکراوەکان لەدەوڵەتداری کردوە و هەوڵي ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد داوە کە هەمیشە لای گرنگ بوە تاکی کورد خاوەنی ئیرادە و کەرامەتی خۆی بێت تاکێکی هۆشیار بێت کە هەرگیز ملکەچی ئیرادەی بێگانە نەبێت خاوەنی روئیا و بریاری خۆی بێت چەمکی دەوڵەتداری و حیزبی لەیەکتر جیابکرێتەوە دەوڵەت بۆ هەمومان بێت ، کە ئەمەش بەکردەوە لەژیانی سیاسی خۆی ڕەنگیداوەتەوە کردارە و گوفتارەکانی گەواهیدەری ئەو راستیەن .
هەمیشە لەپێناو هێنانە کاییەی دادی کۆمەڵایەتی و سیاسی خەباتی کردوە ، سەرکردایەتی بەرەی ریفۆرمی سیاسی و ئیداریی کردوە لەپێناو سەقامگیری و سەرپێ خستنی حوکمی خۆماڵي بە سود وەرگرتن لەئەزمونی حوکمە پێشکەوتوەکان ، بەڵام بەداخەوە نەک هاوکاری و هەماهەنگی نەکراوە بەڵکو بە پێچەوانەوە دژایەتی زۆری کراوە ، دوایین پرۆژەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بوو لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێ کە هەوڵی دا لەرێگا ئەو پرۆژە سیاسیە بەشێوازێکی مەدەنیانە شکۆ بۆ دامەزراوەکان بگێريتەوە بەدروستکردنی ئۆپۆزسیون کە بۆ هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی سەرەتاو نوێ بوو ئامانج لێ فشار خستنە سەر حکومەت بوو بۆ کۆتاهێنان بە نادادی و هێنانە کاییەی ئیسلاحی سیاسی و ئیداریی و کۆمەڵایەتی ، بەتاقیکردنەوەی ئەو ئەزمونە روبەروی زۆرترین فشار بوە تا ئاستی هەوڵی تیرۆکردنی کەسایەتی و بریاری دەستگیرکردن وسزای سیاسی و نانبڕاو کردنی هەوادار و هەڵسوڕاو و شوێنکەوتوانی ، کەئەمانە نەک نەبونە هۆکاری دەست بەردار بون لەپرۆژە سیاسیەکە بەڵکو زیاتر سوری کرد لەسەر هەوڵدان بۆ چەسپاندنی بەرنامە سیاسیەکە و بەردەوام بوو لەگوتنی راستیەکان کە هەر لەمناڵیەوە بە مرۆڤە سەر ڕاست و ڕاستگۆیەکە ناسرابوو لەگەڵ پەیامەکانی سڵی لەوتنی ڕاستیەکان نەکردۆتەوە تەنانەت ئەگەر وتنی راستیەکان لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆشی یەکانگیر نە بوو بێت ، بۆ ئەمەنوسینەکانی زادەی ئەو ڕاستیەن کە بەمەودای پرۆفیشناڵی و بێلایەنی دەینوسێ جیاواز بوو لەهەمو نوسەرەکانی تر لەنوسینەکانی ویژدان و حەقیقەت و راستگۆی پێش بەرژەوەندی خستبوو .

میراتگرەکانی لەدوێنێ و ئەمڕۆ
دوێنێ کاتێک کاک نەوشێروان پەیامی ڕیفۆڕمی بەیەکێتی دا کەم بون ئەوانەی هاوسەنگەر و هاو خەباتی بون چونکە کاسە چەورەکەی یەکێتی یان لەکاسە خاڵیەکەی کاک نەوشێروان لاشیرین تر بوو ، ئەوانەشی هاوتەریب لەگەڵیی بون پێیان وابوو ڕیفۆرم زەروورەتێکی حەتمیە
بەسەر چەند بەشێک دابەشبونە
بەشێکیان کەهەرلەسەرەتای دەستپێکی جوڵەی سیاسی تا ئەم ساتەش بەردەوام پاڵپشت و پشتیوان بونە لەهیچ وێستگەیەکی سیاسی پشتیان لەبەرنامە و هزری کاک نەوشێروان نەکردوە

بەشەکەی تریان لەحزوری خودی کاک نەوشێروانیش هێندەی بەدوای دۆزینەوەی بیانوو دابوونە ئەوەندە هاوکار هەماهەنگی سەرخستنی پرۆژەکەی نەبونە .
دوای نەمانی کاک نەوشێروان زۆرن ئەوانەی بەلاسایی کردنەوەی درۆین هەوڵی فریوی تاکی کۆمەڵگا دەدن وای نیشان دەدەن شوێنکەوتەو هەڵگری فکری کاک نەوشێروان ، نەک هەڵگری پەیامەکانی ئەونین بەڵکو لەئەساسدا بۆ لێدان لەبەرنامە سیاسیەکەی کاک نەوشیروان کرێگرتەی نەیارە سیاسەکانی کاک نەوشێروانن کە بە پارەو هاوکاری ئەوان لەقالبی رەخنەگر هەوڵی بێ بەهاکانی ئەجنداو بەرنامەسیاسیەکەی گۆڕان دەدەن تۆیی نائومێدی لای تاک دەچێنن لەبەرژەوەندی دەستەڵات ، هەڵگرتنی ئەخلاق و سیفاتی کاک نەوشێروان ئاستەمە چونکە ئەو نە لەکەس دەچێت و نەکەسیش لەئەو دەچێت.

کۆمەڵێ هەڵپەرستی سیاسی بە پارەی ناشەرعی وپاڵپشتی دەستەڵات سوود لەفەراغی نەمانی کاک نەوشێروان وەردەگرن لەقاڵبی ئۆپۆزسیۆن لەپڕۆژەکەی کاک نەوشێروان دەدەن هەوڵدەدەن ئەوخەباتی کاک نەوشێروان بۆی تێکۆشاوە بەرەوە لاوازی و پەرتوازی ببەن و گەورەترین خزمەتی دەستەڵاتی پێ بکەن ، بێخەبەرن لەوەی ئەو پرۆژەیە ئەوندە مەزنە بەهەرزەیەکی سیاسی لاواز نابێت دەکرێ لەو قۆناغە کاریان بێ هیوا کردنی خەڵک بێت تارادەیەک لەمە سەرکەوتو بن بەلام لەئایندە هەر دەبێ درک بەو راستیە بکەین کەتەنها پەیامە و بەرنامەی کاک نەوشێروانە نەخشە رێگاو فریادرەسی ئەو وڵاتەیە نەک بەرنامەیەکی ساختە و درۆین کەئامانج لێ پاراستنی موڵک و ماڵی ناشەرعی کە لەسەرپشتی خەڵک وەدەست هاتوە.

نەوشێروان مستەفا پرۆژە سیاسیەکەی بۆ بەرژەوەندی وسودی گشتی بوو نەک بۆ پاراستنی بزنس وکۆمپانیابازرگانیەکانی، نە وویستیش وابووە بەپارەو پشکی خەڵک سیاسەت بکات.

بۆیە ڕۆشتن بەشوێن پێ کاک نەوشێروان ئاسان نیە کرداری دەوێت ، ئەوانەی دەیانەوێت ڕێگا گوڵچنینەکەی کاک نەشێروان بگرن ئەبێ بە گوڵەکانی خۆیان گوڵفرۆشی ڕاستەقینە بن نەک ڕێگاکە بەگوڵی خەڵکی لەبەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکەیان گوڵڕێژ بکەن ، بەڵکو بەپێچەوانەوە گوڵەکانی خۆیان لەباغی گشتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک گوڵڕێژکەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.