احمد سید عمر
نەتەوەی کورد چوارەمین نەتەوەی بێ دەوڵەتین لەرۆژ هەڵاتی ناوەراست، لەسەردەمی ئیمراتۆریەتەکان نەک تەنیا بێ بەشتان کردین لەمافەسەرەتایەکان ، بەڵکو خاک و ئاوەکەشتان داگیر کردین ، لەسەردەمی سەرمایە داری هەروا ، لەسەردەمی سۆسیالیزم بەهەمان شێوە لەسەرەدەمی ناسیۆنالیستی هەر بێ بەشتان کردین ، ئێستاش ئایدۆلۆژیەتی دینە هەژموونی ووڵاتانی ئەنتی کورد بەرێوە دەبەن ئەوەتا ئێران حاکمی دینیە ، عێراق بەهەمان شێوە ، لەتورکیا دەسەڵات حاکمی دینیە ، لەعێراق لەپاشایەتیەوە بۆ نەتەوە پەرستەکان بۆ بەعسی و دواتریش بۆ فیدرالیەت نەک رێگا خۆشکەر نەبوون بۆ سەلماندنی مافەکانمان،بەڵکو دوای 17ساڵ ئێمە هەمان داواکاری گفتوگۆکانی ساڵی 1983 مان هەیە !چ سیستەمێک تاقی بکەینەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان ؟ کەلتورێک دروست بووە لای هێزە شیعەکان پێدانی مافە رەواکانی کورد ، واتا زویر کردنی شەقامی شیعی و خیانەتە ئەمە چ فەرهەنگێکە؟!چۆن لەنێو ئەم عەقلیتە پر لەجیانەوەرە ماف بەدەست دێت ؟ تەنیا و تەنیا هاوسەنگی هێز ، تا ئەوکاتی هاوسەنگی هێز لەنێوان شیعە و سونە و کورد هەبوو کوردستان مافەکانی پارێزاو بوو تەنانەت سەرۆک وەزیران لەهەولێر بۆ شیعەکان دائەنرا ، بەڵام دوای تێک چوونی ئەم هاوسەنگییە بەتایبەتی دوای لێکەوتەکانی ریفراندۆم، هەمو خەبات پێکەوەی لەنێوان دۆستەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دوێنی و پێشمەرگەکانی شاخ درزی تێکەوت جاران حەوت بۆ هەشت وەزارت و جێگری سەرۆک وەزیرانمان هەبوو ، ئێستا تەنیا سێ وەزارت ، لەدواین کابینەی بەسەرۆکایەتی کازمی هەرچەند کورد چاوی لەوەزارتی دارایی بوو ، بەڵام وەزارتی دەرەوەی پێ درا!
ئەوەی جێگای تێرامانە ، لەدوای سایکس بیکۆ لەساڵی 1916 ستراتیژێک بۆ کێشەی میللەتانی ژێر دەست نیە ، هەموو گرینگی پێدانێک ئەچێتەوە نێو ئەم سیستەمە سەرمایەداریە کە ووڵاتان هەیانە بۆ بەرگری کردن لەبەرژوەندیەکانیان ، بەڵام ستراتیژێکی بریار لێدراو هەبێ بۆ ئایندەی ئەم ووڵاتانە ، ئەوەی هەیە تەنیا قۆناغی گفتوگۆیە هیچ رێکەوتنێک نیە بۆ دارشتنەوەی نەخشەی ئەم ووڵاتانە ، کەواتە لەم قۆناغەدا مانەوە لەنێو عێراق شتێک نیە لەژێر خواستی خۆمان بێت ، بەڵام مانەوە بەم شێوەی ئێستا بەم فرەدەنگیە و پەرتەوازیە هەمیشە بەدەست هێنانی مافەکان قورستر ئەکات ، بۆ ئەوەی لەم قۆناغە دەر بچین ئەبێت تەنیا وتەنیا هاوسەنگی هێز بگەرێنینەوە گەر نا عەقلیەتی شەقامی شیعی و هێزە شیعەکان نەگەیشتووە راده ی ئەوەی هەمو مافە دەستووریەکان بەمافی کورد بزانێت کەپەنجا و پێنج مادەیە.
کورد ووتنی :ماف نادرێت ماف ئەسندرێت ، بەڵام بەخوێندنەوەی واقعی ئێستا پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان لەباشوور ئەم مافە بۆ حزب داوا ئەکرێت نەک بۆ نەتەوەیەکی مەزلوم لێکراو.