ستاندەر
لەدوای ڕاسپاردنی مستەفا کازمی لەلایەن دکتۆر بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئێستا دۆخی عێراق تا ڕادەیەک ئارامی بەخۆیەوە بینیووە، هاوکات کۆمەڵێک بڕیاری بەپەلەی سەرۆک وەزیرانی نوێ تا ڕادەیەک ئاوێکی بە توڕەیی خۆپیشاندەران کردووە.
له عێراقدا بڕیار تاك جه‌مسه‌ره نیه، به‌ڵكو دروستبونی بڕیار پێویستی به لێكتێگه‌یشتن ورێكه‌وتنی چه‌ندین ناوه‌ندی بڕیاری جیای نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمی وناوخۆیی هه‌یه. كازمی به فشاری ئه‌مریكا ومه‌رجی ئێران و راسپاردنی سه‌رۆك كۆمار و متمانەی په‌رله‌مان بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیران هەرچەندە جارێ زووە بۆ ئەوەی خەڵکی عێراق بەتەواوەتی هیواکانی لەسەر کابینەی نوێ هەڵبچنێت، بەڵام بە هاوکاری دامەزراوە دەستوریەکانی عێراق و پشتیوانی جەمارەوەر و دورکەوتنەوەی حزب و لایەنە سیاسیەکان لە فشار بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی، ڕەنگە بکرێت لەو قۆناغەدا عێراق هەنگاوێک بچێتە پێشەوە.
پشتیوانی و هاوکاری سەرۆک کۆماری عێراق هەم وەکو دامەزراوەیەکی دەستوری هەم وەک کەسایەتی سەرۆک کۆمار پێویستە بۆ سەرکەوتنی کابینەی نوێی حکومەت، گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی لە ڕاپۆرتێکی ئەو دوایانەی ئاماژەی بەوە کردووە کە به‌رهه‌م صاڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رؤڵی كاریگه‌ر وگه‌وره‌ی هه‌یه له‌و وڵاته عەڕەبی و بۆ سه‌ركه‌وتنی كازمی له پۆسته‌كه‌ی ده‌بێ به‌رهه‌م صاڵح هاوكاری بكات.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو گۆڤارە ئەمریکیە هاتووە کە به‌رهه‌م صاڵح رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوه له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عبدالمهدی، چونكه توانویه‌تی چه‌ندین كاندیدی میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له ئێران بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌ت بكاته‌وه وهه‌ر ئه‌ویش چه‌ندین كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكردوه.
پێشتر ده‌گوترا پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی ره‌مزی وته‌شریفاتی وبێ ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوڵبینەوە له پرۆسه‌ی دروستكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ عه‌لاوی وزورفی وكازمیش دوای پێكنه‌هاتنی لایه‌نه شیعه‌كان به پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری فه‌رمی سه‌رۆك كۆمار بون به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو. هه‌ر له‌پێش ئه‌وانیش به‌رهه‌م صاڵح به‌ته‌نها و به‌پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی توانی ئه‌سعه‌د عیدانی كاندیدی لایه‌نه شیعه‌كان ره‌ت بكاته‌وه و بە فەرمی راینه‌سپێرێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌واته بڕیاری سیاسی له عێراقدا ته‌نها له‌ده‌ستی كه‌سێك ولایه‌ك وده‌وڵه‌تێك نیه.
بەپێی ڕای چاودێران كازمی وحكومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێ له یه‌ك كاتدا نوێنه‌رایه‌تی حزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق و هه‌رێم بكات، له‌لایه‌كی تریش داواكاری جه‌ماوه‌ر و خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی عێراق جێبه‌جێ بكات، هه‌ر بۆیه نوێنه‌رایه‌تی یه‌ك لای پێده‌كرێت، كه بێگومان زۆر قوڕسە بتوانێ له جه‌ماوه‌ر نزیكبێته‌وه و له‌حزبه‌كان دووركه‌وێته‌وه.
بۆیه ئێستا كازمی و کابینەی نوێ له دورێیانێکدایه:
یه‌كه‌م: وه‌كو عادل عبدالمهدی ژێرده‌ستی حزبه‌كان بێت، ئه‌گه‌رچی به‌راده‌یه‌كی كه‌متریش بێت، وچه‌ند چاكسازیه‌كی روكه‌شی ئه‌نجام بدات وته‌نها رۆڵی هه‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا و ره‌چاوكردنی هه‌ندێك پێداویستی ئێران وفه‌رامۆشكردنی چاكسازی راسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وژێرخانی ئابوری.
دووه‌م: له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ران ده‌ستبكات به چاكسازی ریشه‌یی و لێپرسینه‌وە له گه‌نده‌ڵكاران و چه‌ككردنی حزب ومیلیشیاكانی و دادگایی كردنی بكوژانی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیه کەمێک به ئه‌سته‌م ده‌زانرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پاڵپشتی مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی ونێوده‌وڵه‌تی له پشتی نه‌بێت.