ستاندەر
سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای دروستكردنی سەركردایەتی هاوبەش لەبزووتنەوەی گۆڕان دەكات، ئەوەش لە راگەیەنراوێك بە بۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا.
لەبەشێكی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی یەكێتی كە ئەمرۆ بڵاوكراوەتەوە هاتوە لە یادمانە دوا هەنگاوی سیاسیی مام جەلال و كاك نەوشیروان، كاركردن بووە بۆ دروستكردنی سەركردایەتیی هاوبەشی یەكێتی و گۆران. ئەمڕۆ ئێمە دریژەدان بەو هەنگاوه، بە ئەركێكی سەرەكی خۆمان دەزانین و خەباتی بۆ دەكەین.
جەختیش لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە ئەمڕۆ و نزیك بە نیو سەدە دوای ئەو رۆژگارە، كوردستان لە هەمووكات زیاتر پێویستی بە سیاسەتی حەكیمانەی مام جەلال و راشكاویی كاك نەوشیروانە و جێگەی خاڵیی ئەم دوو هاوڕێیەی خەبات، بە روونی لە تانوپۆی كوردەواریدا هەستی پێدەكریت.