لێگەرێن با سوران عومەرەكان قسە بكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 308 جار بینراوە

سه‌ردار هەركی

لەگەل سوران عومری ئەندام پەرلمانی كومەلی ئیسلامی چەندین جیاوازیم هەیە بەتایبەتی لە قوتابخانەی فكری جیاوازین , لە هەولی چاكسازی شێوازی دەربرینم جیاوازە لە گەل كاك سوران, لە سەرتای كاری پەرلەمانتاریم لە خولی دووەم سالی 2005 تاكو 2009 چەندین پروژەی چاكسازیم پێشكەش بە پەرلمان كرد كە كارێكی نوێ بوو بو ئەو كات , هەرگیز ناوی هیچ كەسێكم نەهینا تەنها جارێك نەبێت لەسەر پروژەی یاسای ( من این لك هذا ) كە پێشكەشی سەروكایەتی پەرلمانم كردبو و بوە مایەی گفتگو لە میدیا جیاجیاكان , كاك علی حمە صالح سەروكی فراكسیونی گوران لەم خولە ئەو كات پەیامنێری روژنامەی هاولاتی بۆ و لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەلم سەبارەت بەم پروژە وتەكانی من بە هەلە كردیە مانشێتێكی زەقی روژنامەی هاولاتی گوایە كاك نیچیروان بارزانی سەروكی حكومەتی كوردستانی ئەو كات ئەو رێگرە بەردەم تێپەربونی ئەم یاسایە كە ئەم هەوالە هیچ بنەمای نەبو , ئیتر روَژنامەی هاوڵاتی هەستی بە ەلەی خوی كرد رونكردنەوەكی بڵاوكردەوە و كێشەكە كوتای هات .
وەكو یاسایەك و روشەنبیری خوم لەوانەیە لەگەل هەمو شێوازەكانی دەربرینی كاك سوران نەبم بەلام هیچ گومانم لە دلسوزیەكەی نیە و دەبێت شتێك لەبیر نەكەین ئەویش ئەوەیە كە هەمو لایەكمان لەسەر یەك خال كوكین ئەویش روبەرویبونەوەی دیاردەی گەندەلیە كە هەمو سنورەكانی تێپەراندوە , بابەتی چاكسازی لەبەنامەی ئەو كابینە هەیە و سەروكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە بەرنامەی خوی دروشمی چاكسازی هەلگرتوە وبە واقعبینانە باس لە روبەروبونەوە ی دەكات كە دەلێت ( گەندەلی كەم دەكەینەوە ) نەیگوتوە بنبری دەكەین .
هەلگرتنی پارێزبەندی لەسەر سوران عومەر بەتایبەتی دور لە سازانی لایەنەكان و لەم بارودوخە ناجێگیر و سەختە خزمەتی پروسەی روبەروبونەوەی گەندەلی ناكات و پێشینەكی مەترسیدارە , وكە لەنێو ئەو هەمو ئەندام پەرلمانە سكالایان لەسەربو تەنها لەسەر سوران عمر هەلگیرا نائومیدی لای خەلك دروست دەكات و هەست بە نادادپەروەری زیاد دەكات كە بە ئەنجام دەبێتە مایەی دروست بونی توندرەوەی و فراوان بونی بوشای نێوان هاولاتیان و حكومەت كە مەتریسدارە بو ئاشتی كومەلایەتی , هاورێیانم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بویان باس كردم كە سەروكی ئەنجومەنەی نوێنەرانی پێشو( سلیم الجبوری ) قەت رەزامەنددی نەداوە بو هەلگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامی ئەنجومەن و قەت نەیخستوتە بەرنامەی كار تەنانەت ئەگەر لە دەبرین و لێداوانەكانیان زێدەرویشیان كردبی چونكە ئازادی ئەندام پەرلەمان لە راپەراندنی كارەكانی بەرتەسك دەكات , وكوسپێكی سایكولوجی لای دروست دەكات بە ئەنجام خزمەتی ئەو دیاردانە دەكات كە هەمومان دەمانەوێت چارەسەری گونجاوی بو بدوزینەوە .هەر بویە تاكو ئیستا پارێزبەندی لەسەر ئەندام پەرلمانی كوردستان بەم شێوە هەلنەگیرلوە
فراكسونی زورینە سەر بە سەروكی حكومەت لەگەل كوتاكان توانیان زورینەیان بەدەست بێنن بەلام كودەنگیان لەدەست دا كە بە ئەنجام نیگەرانی زوری لای گشت فراكسیونەكانی دروست كرد ( بزوتنەوەی گوران , یەكگرتو ئیسلامی, كومەلی ئیسلامی , نەوەی نوێ ،حزبی شیوعی كوردستانی ) لەەەموی گرنكتر فراكسونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە هاوپەیمانی سەرەكی پارتی دیمكراتی كوردستانە , ئەم كارە زیانێكی زوری بە وێنەی فراكسیونی پارتی گەیاند لە شەقامی كوردستانی و رەنگدانەوەی زوری هەبو لە سوشیال میدیا و زیانی بەهاوپەیمانیەتەكانی پارتی گەیاند بەتایەبەتی لەگەل یەكێتی كە خاوەنی پوستی سەروك پەرلمانە ونەدبوا بەبێ ئەو ئەم برگەیە بخرێتە نێو بەرنامەی كاری كوبونەوەی پەرلمان .
لەهەموی گرنكتر هەلسوكەوتی كوتاكان پرسیاری زوری خستە سەر شێوازی هەلبژرادنی ئەم كوتانە تەنانەت پرسیاری جدی لەسەر ژمارەی ئەو كوتانە دروست بون , هەر بویە سەروكی پارتی دیمكراتی كوردستان كاك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی كرد وەكو دلنیایی پێدان .
نوسەری عێراقی خالد القشتینی لە نوسینەكیدا روداوێك دەگیرتەوە : لە سیەكانی سەدەی رابردو سەردەمی مەلەكی , پەرلمانتارانی ئوپزسیون هەمیشە قسەیان لەسەر حكومەت دەگرد بە راست و بە چەپ و لەسەر یەكێك لە یاسایەكان حكومەت لەنێو دانیشتنی پەرلمان زور دژایەتیان كرد , دانیشتنەكە كوتایی هات وحكومەت نەیتوانی یاسایەكە تێپەرێنیت و دانیشتنی پەرلمان دواخرا , یەكێك لە پەرلەمانتارانی حكومەت چوە لای سەروكی حكومەت ( یاسین الهاشمی ) و پێی گوت بو ئەوندە بایەخ بەو تاقمە دەدەی و ئەوندە بواریان بو دەرەخسێنی كە ژمارەیان لە ژمارەی پەنجە تێناپەریت و زورینە لەگەل تویە , یاسایەكە بخە دەنگدان و با تێپەریت یاسین الهاشمی وەلامی داوە و گوتی : دەزانم زورینەی رەها لەگەل منە بەلام ئەو تاقمە نوخبەی خوێندەوار و روشەنبیری ئەو ولاتەن دەبێَت گوێیان لێبگرین , وبواریان بو برەخسێنین تاكو بیر ورایان دەربرن ونابێت رێگریان لێبكەین .
لێگەرێن با سوران عومەرەكان قسە بكەن , ئەگەر نەشتوانن قسەكانیان بسەلمێنن یان هەموی راستیش نەبون لە ئەنجام خزمەت بە چارەسەری كێشەكان دەكات و كاروانی دیموكراسیەتی لە هەرێمەكەمان بەردەوام وبەهێز دەكات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.