نهێنی رۆڵی ئێران لە كابینەی نوێی عێراق ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسی هەواڵی “میدڵ ئیست”ی بەریتانی، رایگەیاندووە ئێران دەستتێوەردانێكی زۆری  لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كردووە .

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لەكاتی سەردانی بۆ عێراق لە 30ی ئازاری رابردوو ئیسماعیل  قائانی جێگرەوەی قاسم سلێمانی، سەردانی بەشێكی  سەرۆكی كوتلە سیاسییە شیعییەكان كردووە،  لەوانە عەممار حەكیم و نوری مالیكی و هادی عامری و فالح فەییازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

راشیگەیاندووە كە پێویستە حكومەتی عێراقی بە سەرپەرشتی ئێرانیەكان بێت و حەشدی شەعبی بێت و نابێت نەیاری ئێران بێت.

باسی لەوەش كردووە هەر لەسەردانەكە چاوی بە كوڕێكی سیستانی كەوتوە و پەیامی خامەنائی رێبەری باڵای ئێرانی پێگەیاندووە كە ئامادەن بۆ رەواندنەوەی هەر نیگەرانیەكی ئەو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.