یاسین عبدالله
له ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه مرۆڤی جۆراوجۆر هه‌یه، هه‌ر یه‌کێک جۆرێک بیرکردنه‌وه و جۆرێک تێڕوانین و جۆرێک هه‌ست و حه‌ز و خولیا و جۆرێک هێز و توانای هه‌یه، ئاساییه مرۆڤه‌کان جیاوازبن له بیرکردنه‌وه و تێڕوانین، له حه‌ز و خولیا، له هێز و توانا، چونکه ناکرێ مرۆڤه‌کان هه‌مووی وه‌ک یه‌کبن، ئه‌مه‌ش ڕوونه تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌بات ، به مه‌رجێک بیری نوێ و گونجاوبن، سودیان لێ وه‌ربگیرێ نه‌ک وه‌لا بنرێن و گوێیان لێ نه‌گیرێ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێ جۆراو جۆرێتی مرۆڤه‌کان نابێت تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده، چونکه په‌روه‌رده‌ی ته‌ندرست بناغه‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وت و پێگه‌یشتوه، په‌روه‌رده‌ی تاک پێویستیه‌کی حه‌تمیه بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست و پێگه‌یشتوو،
له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه له سایه‌ی حوکمڕانی چه‌وت و هه‌ڵه په‌روه‌رده‌یه‌کی زۆر خراپی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه کراوه ، جا ئه‌مه به زانینبێ یان نه‌زانین و بێ ئاگاییبێ، تازه کار له کار ترازاوه که من پێم وایه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، سیاسه‌تی حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به پله‌ی یه‌که‌م و حزبه به‌ناو ئۆپۆزسیۆن یان ڕوونتر بڵێین حزبه بچووک و بێ گه‌شه‌کان لێی به‌رپرسیارن هه‌ر یه‌که‌و به‌شی خۆی به‌رده‌که‌وێ له تێکدان و شێواندنی بیر و زهن و په‌روه‌رده‌ی تاک و دواجار دروست بوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شێواو و ئاڵۆز.
تێکدانی کۆمه‌ڵگه چۆن کراوه؟
ئه‌مه پرسیارێکی گرنگه و وه‌ڵامه‌که‌شی پێویستی به ڕوونکرنه‌وه‌یه، سیاسه‌تی حزبه‌کان به تایبه‌تی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هۆکاری تێکدان و شێواندنی کۆمه‌ڵگه‌ی باشوری کوردستانن چونکه سودیان له‌و شێواندنه بینیوه، بۆیه ده‌کرێ بڵێین پلانی تۆکمه و درێژخایه‌نی بۆ داڕێژراوه، گه‌ر به‌وردی چاوێک به ته‌مه‌نی (٢٩) ساڵی حکوڕانی خۆجێیی کوردی بگێڕین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک کاریان له‌سه‌ر بیر و هزری تاکی کورد کردوه ڕێگربوون له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی فکره جیاوازه‌کان، وا له خواره‌وه به خاڵ باس له‌قۆناغه‌کانی تێکدانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین.
١- ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهات و سامانی وڵات به جۆرێک وێنا کراوه که خه‌ڵک وابزانێ نان و ژیان له ده‌ستی ئه‌واندایه ، وه‌ک چۆن ئاژه‌ڵه بێ هێز و لاوازه‌کان واده‌زانن نان له چنگی شێردایه هه‌موویان بۆی له‌سه‌ر چۆک که‌وتوون، به‌و پێوه‌ره‌بێ ده‌توانین بڵێین حوکمی هه‌رێم نمونه‌ی حوکمی جه‌نگه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤ!
٢- برسیکردنی کۆمه‌ڵگه به‌جۆرێک زۆرینه وابزانن گه‌ر له‌وان دوور بکه‌ونه‌وه له برسان ده‌مرن و ئه‌وان هۆکاری بژێوی ژیانی ئه‌مانن.
٣- گه‌مژاندنی کۆمه‌ڵگه به فڕێدانی قسه‌ی نا دروست و درۆ و زۆر دووباره کردنه‌وه‌یان به‌و پێوه‌ره‌ی درۆ بکه درۆ بکه تا ده‌بێت به وه‌همو خه‌ڵک بڕوات پێ ده‌کات.
٤- دێواندنی سه‌رکرده به‌جۆرێک وێنای سه‌رکرده‌کانی به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌کانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات کراوه له‌به‌ر چاو و زهنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بوون به موقه‌ده‌س مرۆڤی پیرۆز و بێ هه‌ڵه.
٥- دژایه‌تی یه‌کتریکردن له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی و یه‌کتر سڕینه‌وه و له‌ناوبردن نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای بیروڕای جیاواز بۆ بنیاتنان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رچی له ده‌ستیان هاتبێ کردویانه ، جه‌نگ، کوشتن، گرتن، بێ سه‌روشوێن کردن، به گژیه‌کداکردنی ئه‌ندامانیان که به‌جۆرێک هیچ یه‌کێک ڕای ئه‌وه‌ی تری نه‌ک قبوڵ نه‌بێ به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تیبکاته‌وه و به‌چاوی دوژمن له قسه‌و بیروڕاکانی بڕوانێ.
٦- ناشیرنکردنی هه‌رچی که‌سی باش و قسه‌و کرداری جوانه له ڕێگه‌ی ئه‌و له‌شکره زۆره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له بیستراو و بینراو و سۆشیال میدیا، هه‌زاران په‌یج و ماڵپه‌ڕ و پۆڕتاڵی میدیایان دامه‌زراندوه کاریان ته‌نها و ته‌نها ناشیرین‌کردنی مرۆڤه جوان و دڵسۆزه‌کانی نیشتمانه بێ گوێدان به داڕوخانی ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگه.
٧- فه‌رامۆش کردنی که‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن، سوکایه‌تی کردن به مامۆستایان و شه‌ق تێهه‌ڵدان و گرتن و بێڕێزیکردن له‌گه‌ڵیان و دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوانی زانکۆکان و به‌په‌رۆش نه‌بوون بۆ دابه‌زینی ئاستی زانست و نه‌بوونی دڵسۆزیه‌کی دڵنیای و ئاشکرا بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
٨- سوکایه‌تی کردن به دامه‌زراوه شه‌رعی و یاساییه‌کان وه‌ک ( په‌رله‌مان و دادگا ) له ڕێگری کردن و ده‌ست تێوه‌ردان له‌کاره‌کانیان و هێرشکردنه سه‌ریان ، یان به دانانی که‌سی نا شایسته‌و ناشاره‌زا بۆته هۆی سوککردنی ئه‌و ده‌زگا به نرخانه‌ی نیشتمان.
٩- ته‌خوین و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ناڕه‌زایی خه‌ڵکی دڵسۆز و به هه‌ڵوێست کاتێک هه‌ست به سته‌م ده‌کات و دێته سه‌ر شه‌قام و داوای مافی خۆی دکات به‌جۆرێک وێنا ده‌کرێن که ئه‌مانه ده‌ستیان له پشته و بۆ تێکدان و ئاژه‌وه‌گێڕی نێردراون .
١٠- خیانه‌تکردن و هێنانی له‌شکری دوژمن بۆ سه‌ر خاک و نیشتمان، دواجار به ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتن دانانی ئه‌و خیانه‌ته گه‌ورانه پاداشتکردن و گه‌وره‌کردنی خیانه‌تکاران ، ڕۆڵێکی زۆر کاریگه‌ری بینیوه له شێواندنی کۆمه‌ڵگه.
زۆر هۆکاری تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕونی بکه‌ینه‌وه که چۆن توانراوه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بشێوێنرێ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی درێژتری نه‌که‌ینه‌وه ئه‌وه‌نده به‌سه که تۆی خوێنه‌ر لێی تێبگه‌ی و بگه‌یته ئه‌نجامێک، تا ئێره ڕوونکردنه‌وه بوو له‌سه‌ر شێواندنی کۆمه‌ڵگه و ڕوخانی سایکۆلۆجیای تاک به تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کی و ڕق و قینه و دوژمنایه‌تی و په‌رتکردن و بێ متمانه‌یی به جۆرێک که که‌وتۆته نێوان مرۆڤه به هه‌ڵوێست و جوانه‌کانی شه‌قامیش.
به‌ڵام پێویسته بپرسین مه‌به‌ست له شێواندن و ڕوخاندنی سایکۆلۆجیای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه چیه؟
به‌پێ ئه‌و په‌نده کوردیانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ده‌ڵێن: ( دز بازاڕی شێواوی ده‌وێ، وه ڕاوچیش له ئاوی لێڵ باشتر ڕاوی ماسی ده‌کات ) که‌وایه ئاشکرایه ئه‌مانه بۆ به‌رده‌وامی خۆیان له ده‌سه‌ڵات و دزی و گه‌نده‌ڵی کۆمه‌ڵگه‌یان به جۆرێک تێکداوه که پێویستی به چه‌ندین ساڵ هه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ک ته‌ندروست و شیار.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیه له‌و نوسینه کۆشش و قوربانیدانی مرۆڤه پاک و دڵسۆزه‌کان چۆن به ئامانج ده‌گاو سه‌ر ده‌که‌وێ له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگه شێواو و ده‌روون تێکشکاوه‌دا؟
بێگومان هیچ هه‌وڵ و کۆششێک بێ ئه‌نجام نابێ و هیچ شۆڕشێک بێ قوربانیدان نابێ به مه‌رجێک ئه‌و بنه‌مایانه له خۆ بگرێ، یه‌که‌م؛ په‌روه‌رده‌یه‌کی فکری و ده‌روونی له‌گه‌ڵبێ له سه‌ره‌تاوه. دووه‌م؛ دڵسۆزی و نیه‌تپاکی، سێیه‌م؛ ژیری و لێزانین، چواره‌م؛ به‌رده‌وامی و خۆڕاگری بێ ماندووبوون، ئه‌گه‌رنا به‌وجۆره عه‌فه‌وی و په‌رت و بڵاویه‌ی که هه‌یه هیچی لێ شین نابێ و ته‌نها به فیڕۆدانی وزه‌و توانای مرۆڤه دڵسۆز و به هه‌ڵوێسته‌کانه.