هەلبژاردنی سەروکایەتی و کورونا

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

بژار شه‌ریف

روژ بە روژ نێزیک تر ئەبینەوە لە هەلبژرادنەکانی سەروکایەتی ئەمەریکا هەلبژاردنێک کە زور جیاوازە لە هەلبژاردنەکانی پێشوو هەموو مان دەزانین ڤایروسی کورونا کارتێکرنی لەسەر هەموو جیهان و مروڤایەتی بووە هەلبژاردنەکانی ئەمەریکاش بەدەر نابن لەو کارتێکرنە لە کاتیکدا ئەمەریکا زورترین ژمارەی توشبوو و گینالەدەستدانی هەیە لە جیهان بوویە پێموایە ڤایروسی کورونا کارتێکرنێ زور دەکات لە رای دەنگدەران لە ئەمەریکا،

بەرلەوەی باسی چونیەتی کارتێکرنی ڤایروسی کورونا لەسەر هەلبژاردنەکان بکەم باس رەوشی هەلبژاردن دەکەم بەر لە بلاوبوونەوەی ڤایروسی کورونا ،

کاندیدەسەرەکیەکانی دیموکراتەکان بوو سەروکایەتی بێرنی ساندەرز و جو بایدن بوون. پاشئەوەی ساندەرز خووی لەپێشبرێکێی کاندیدی دیموکراتەکان کشاندەوە جوو بایدن بو بەکاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان ، بایدن جێگری باراک ئوباما سەروکی پێشووی ئەمەریکا بوو بو ماوەی هەشت سال وەک خووی دەلێت زیاتر لە ٤٠ سالە کارو. خزمەت ئەکات لە ناو دیموکراتەکان

بابێین باسی دونالد ترەمپ بکەین بەرلە بلاوبوونەوەی کورونا هیچ سەروکێک هێندەی ترامپ هیوای زوربێت بو سەرکەوتن لە هەلبژاردنەکان،، یەکێک لە کارتە بەهێزەکانی ترەمپ ئابووری چونکە لە چوار سالی رابردوو دا ئابوری ئەمەریکا گەشەیەکی باشی کردبوو و هەروەها. رێژەی بێکاری زور دابەزیبوو. و هەروەها لە جەنگی ئابوری دژی چاینا تا رادەیەک سەرکەوتووبوو زوری نێزیک بو لە رێکەوتنێک لە گەلیان. کەلە بەرژەوەندی ئەمەریکا دابێت ، یەکێک لە کارتە بەهێزەکانی ترامپ بێتاوانی ئەو بوو لە دادگایکردنی لە سەر کەیسی بەکارهێنانی دەستهەلاتی سەروک بو بەرژوەندی هەلبژاردنەکان بەلام دوای ئەوەی لە کونگریس بێتاوان دەرچوو ترامپ زور زور بەهێزتربوو لە جاران زورێک لە چاودێران دوای ئەوەی بێتاوان دەرچوو دەیان ووت : بە فەرمی ترامپ بو خولی دووەم دەرچوو ،

-بلاوبەنوەی کورونا: دوای بلاو بوونەوەی ڤایروسی کورونا هەموو یاریەکە گوردرا زوربەی ئەو کارتانەی ترەمپ هەیبوو و شانازی پێوەی دەکرد کارتێکرنی یەگجار بەهێزی لەسەر دروستبوو دەتوانین بلێین بێسودیش بووین چونکە هەر لەگەل بلاو بوونەوەی کورونا بازاری بورسەکان و پشکەکان لە ئومەریکا روخا و نەخی نەوتیش زور زور دابەزی بەهووی ئەوەش تا رادەیەک مەترسی داروخانی ئابوری لەسەر کومپانیە نەوتیەکانی ئەمریکا هەبوو و هەروەها زیاتر لە ٢٢ ملیون کەس بێکار مان لە راستیدا ئەمانە بە هووی ترەمپ ەوە نەبوون چونکە ئەم پەتایە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەبوو هەر هەمان لێکەوتە لە هەموو ولاتانی جیهان هەبوون،،

بەلام لە ئەمەریکا جیوازە چوبکە دیموکراتەکان هەولێکی زور ئەدەن بو ئەوەی ئەم پەتایە بە سیاسی بکەن و وەک کارتێکی شکست لە دژی دونالد ترەمپ بەکار بهێنن تا رادەیەک سەرکوتوبوونە چونکە دیموکراتەکان چەکێکی زور بەهێزیان هەیە ئەویش دەزگا راگەیندنەکانن و روژنامەکانن کە بەناوبانگترین دەزگاو روژنامەی ئەمەریکا لە دەست ئەوانن. وەک نیورک تایمز و واشنتن پوست و CNN ….هتد وەکو لەم رێگایە تا رادەیەک سەرکەوتوبوونە کاریگەریان کردووە سەر دەنگەدەران لە هەندێ راپرسی دیاردەخات کە ترەمپ هەواداری لە دەست داوە بەلام ئەمانە جێگای متمانە نین چونکە زورینەی دەنگدەرانی ترەمپ جوتیارو خەلکانی دەڤەرە کشتوکالیەکانن ئەمانەش هەر بەژداری لە راپرسی دا ناکەن، لە رێگایەکی ترەوە دیموکراتەکان هێرش دەکەنن سەر ترەمپ ئەویش دوای ئەوەی ترەمپ بریاری دا کە بازار بکەنەوە بەلام والیەکانی ویلایەتەکان ئەوانەی نیزیکن لە دیموکراتەکان رێگە نادەن بازار بکەنەوە تا ببێتە هووی ئەوەی ئابوری نە بوژێتەوە خوشەویستی خەلک بو ترەمپ زور نەبێتەوە لە دیارترین ئەو والیانە کریس کومو یە والیێ نیویورک ،

یەکێک لە هیواکانی ترەمپ کە زور کار لەسەر دەکا دوزینەوەی ڤاکسینە ، پێموایە ئەگەر ڤاکسین دوزییەوە چوون کورونا هەموو پێشبرکیەکە ڤاکسینیش هەمان شت دەکات وەک ئەوەیە بلێی کودەتایێک دەکات لەسەر هەموو هەولکانی کورونا..

پێشبرکیەکە بەردەوامە و سەرسەختە پێشبینی هەموو شتێکیش دەکرێت لەم ماوەیەدا هەر پێنگاوێک یان هەولێل یان لێداونێک کاریگەری زور زور دەبێت بوو هەردوو لا با تەماشە بکەین و چاوەروان بینن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.