ناوەندێكی لێكۆلینەوەی عێراقی مەترسی مامەڵەی ئێستای هەرێم لەگەل نەوت دەخاتە روو

لەلایەن ستاندار Posted on 252 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی سیبار بۆ شیكاری و بەرێوەبردنی چاوەروانیەكان رایدەگەیەنێت مامەلەی ئێستای حكومەتی هەرێم بەو شێوەیە وای كردووە نرخی نەوتی عێراقی دابەزێت.

ناوەندەكە لە توێژینەوەیەكدا رایگەیاندووە سیاسیەتی نەوتی ئێستای نێوان هەرێم و بەغدا زیانێكی زۆری بەعێراق گەیاندوە لە روی گرێبەستی نەوت و بەرهەم هێنان و بە بازاركردن.

لەبەشێكی تری توێژینەوەكە هاتووە بری بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم بۆ عێراق ئێستا روون نیە، زۆربەی جارەكانیش لەو ژمارەیە زیاترە كە حكومەتی هەرێم دەیخاتە روو، ئەوەش وای كردووە وردی لەو ژمارەیە نەبێت كە عێراق دەیدات بە ئۆپێك و پێگەی عێراق بەرامبەر بە ئۆپێك لاواز كردوە.

ئەوەشی تێدا هاتوە نەبونی سیاسەتێكی هاوبەشی بە بازاركردنی نەوت لە نێوان عێراق و هەرێم كاریگەری خراپی لەسەر نرخی نەوتی هەرێم لە بازارە نێودەولەتیەكان دروستكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.