ستاندەر
یوسرا رەجەب، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەهۆی پێداگیری حیزبەكانی دەسەڵات تەواوكردنی كابینەكەی مستەفا كازمی كێشەی تێكەوتووە.
ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایدەگەیەنێت ئەو حیزبانە ئامادەنین لەسەر كاندیدە وەزاریەكیانیش هیچ نەرمیەك بنوێن، ئەوەش بۆتە بەربەست لەبەردەم كابینەی كازمی.
یوسرا رەجەب داوای لە مستەفا كازمی كردوە چیتر لەسەر ئەو پۆستانەی پەیوەستن بە كورد تەنها لەگەل حیزبەكانی دەسەڵات گفتوگۆ نەكان بەڵكو پێویستە فراكسیۆنە كوردیەكانی تریش رۆڵیان هەبێت لە یەكلاكردنەوەی ئەو مەلەفە.