ئاژانسێكی عێراقی: لەجێی فوئاد حوسێن كچی وەزیرێكی سەردەم بەعس كاندید كراوە بۆ وەزیری دەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسی ئەلمەعلومە لە هەوالێكدا رایگەیاندووە پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێ لە شوێنی د.فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە بەیان سامی عەبدولرەحمان بەربژێر بكات.

لە هەوالەكە هاتووە بەیان سامی عەبدولرەحمان كچی سامی عەبدولرەحمان كە پۆستی وەزیری لەسەردەمی حكومەتی بەعس لە ساڵی 1975 لە بەغدا پێدراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ناوبراو ئێستا وەك بەرپرسی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێم لە واشنتۆن كاردەكات، ئەو پێشنیارەی پارتیشی بۆ ئەوە گەراندەوە كە دەیەوێ بە كاندیدكردنی ناوبراو سەرنجی ئەمریكیەكان رابكێشێت بۆ ئەوەی فشاربخاتە سەر بەغدا بۆ سازشكردن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.