بارزانی هەڕەشەیەکی گەورە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە ئەگەر دفوئاد حوسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە متمانەی پێنەدرێت لە پڕۆسەی سیاسی دەکشێنەوه.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی گلگامێش بارزانی بەلایەنە عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە پێویستە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران متمانە بە فوئاد حوسێن بدرێت بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە بە پێچاوانەوە هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی کردووە.

جێی باسە زۆینەی لایەنە شیعیەکان دژی دانانی ناوبراون بۆ وەزیری دەرەوە، پێشتریش لایەنی کوردی زۆرینەی کاتەکان کێشە و ناکۆکیان لەسەر پۆست بووە و کەمتر پێداگیریان لەسەر کارنامە کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.