موراد قەرەیلان پەیامێك ئاراستەی پارتی دەكات لەبارەی بونی هەوالگری توركیش هۆشداریدەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

ستاندەر

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایدەگەیەنێت پێویستە پارتی لە زینی وەرتێ بكشێتەوە و دەسلێت لە باشوری كوردستان هیچ رێوشوێنێك دژی میتی توركی نەگیراوەتە بەر.

ناوبراو لە دیدارێك  لەگەڵ كەناڵی ستێركی نزیك لە پەكەكە ڕایگەیاند،”  پارتی دەبێت لە زینی وەرتێ بکشێتەوە، ئەگەر بکشێتەوە بارودۆخ هەندێک ئارامدەبێتەوە. بەڵام پرسەکە هەموی زینی وەرتێ نیە. بۆ نمونە سێ لە هەڤاڵانمان لەو ناوچەیە شەهید بون. بە دوری 150 مەتر لەولاتر هێزی پارتی لێیە. لەم لاشەوە بە دوری 150 مەتر هێزی یەكێتی لێیە. لە ناوەڕاستی ئەو دو هیزەدا لە هەڤاڵانی ئێمەیاندا. ئێستا چونی ئەو هەڤاڵانەمان بۆ ئەوێ کارێکی راست بو یان نا، ئەمە بابەتێکە. ئەمە پەیوەندی بەو فەرمادەیەوە هەیە کە ئەو هەڤاڵانەی رەوانەی ئەوێ کردبو. بەڵام ئاشکرایە کە بڕوای بەوە هەبوە کە کەس شوێنەکەیان ئاشکراناکات.

ئاماژەی بەوەش كردووە:”لەم بارەیەوە هیچ کەسێک رونکردنەوەی نەداوە. ئێمە نازانین چۆن وایلێهات ئەو هەڤاڵانەمان بە ئامانج گیران. لانیکەم هیچ رونکردنەوەیەک بەدەست نەگەیشتوە. ئەگەر من وەکو فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەوێ بومایە و دوژمنی منیش بێت، ناهێڵم کەسێکی دیکە بێت و لەبەر دەرگای من لێیان بدات. ئاخر شکۆیەک هەیە، شکۆیەکی سەربازی و فەرماندەیی. بە بڕوای من ئەو فەرماندەیەی لەوێیە، بێڕێزی نەبێت، بەڵام شکۆی پێشمەرگەی لەو شوێنە نەپاراستوە. لە تەنیشیانەوە هەندێک کەسی بیانی و دوژمن دێن و هێرش دەکەنە سەر مرۆڤ و ئەوانیش تەماشا دەکەن. ئەمە شتێکی باش نەبو. بە ڕاستیش دیمەنێکی نابەجێ بو.”

موراد قەرەیلان دەشڵێت،”بە گشتی لە باشوری کوردستان حکومەتی هەرێم هیچ رێوشوێنی لە بەرامبەر هەواڵگریی تورکیا نەگرتوەتەبەر.(میت) لە باشوری کوردستان بە ئاسانی دەسوڕێتەوە و جاسوسەکانی دەخاتە سەر کار. دەوڵەتی تورک ئەمە بۆ خۆی بەکاردێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت لە نێوان ئێمەدا گومان دروستبکات. لە راستیدا ستراتیژی تورک ئەوەیە کە بەو روداوانە، وەکو چۆن بە ئازادانە هاتوچۆ دەکات و دەگەڕێت، روداوی لەم چەشنە دروستبکات و گومان و فیتنە بخانە نێوانمان و بەو شێوەیە ساردی و نەخۆشی ناوخۆیی دروستبکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.