هەڵمەتێكی تر دژی بەشە بودجەی هەرێم بە بەغدا دەستپێدەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 2418 جار بینراوە 0 سەرنج
iraqkurdistanhadi

ستاندەر

كەریم علیوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت پیویستە مستەفا كازمی بە سیفەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فشار بخاتە سەر هەرێمی كوردستان بۆ گێرانەوەی چەكە قورس و مامنداوەند و سوكەكان و ئامێرە سەربازیەكانی تر، ئەویش دوای ئەوەی لە كاتی هاتنی داعش لە 2014 كەوتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.

راشیگەیاند هەلمەتێكی كۆكردنەوەی واژوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستی پێكردووە بۆ دەركردنی بریارێك بۆ گەرانەوەی ئەو چەك و پێویستیە سەربازیانەی كە لەلای هەرێمە، ئەگەر هەرێمیش پابەند نەبێت پێویستە بایی چەكەكان پارە لە بەشە بودجەی هەرێم ببڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *