سەردەمی ڕوناکی هیومانیزمە

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە
نەهرۆ جەرجیس
لە ئێستادا هەمو ئاین و ئایدولۆجیا و چەمکەکان لە جیهانی ئیسلامی بە ئیسلامیزمیشەوە شکستیان لە بەڕێوەبردن و گۆڕینی ئاڕاستەی بیرکردنەوەی تاک بەشێوەیەکی گشتگیر هێناوە. جیهانی ئیسلامی و بەشێکی هەرە زۆری دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی جیهان بە دەسەڵاتی کوردیشەوە پێویستی سەرەکیان بە هیومانیزمە (تێکڕای عەلمانیەت).
ئەگەر بیرکردنەوەی تاک لەسەر هیومانیزم بنیاتنرێ، داڕشتنەوەیەکی تێروتەسەلی بۆ بکرێت. ئەوا مامەڵەکردن و کاردانەوەی تاکی کوردی بگرە هەمو ئینسانەکانی ئەو گەردوونە لە ڕوانگەی مرۆڤبون و بنەمای مرۆڤدۆستی دەبێت. دەتوانین ڕایبگەیەنین، بەگشتی هیومانیزم زەویەکی بێ کێشە دروستدەکات. شایانی باسە هیومانیزم لە شارستانیەت و فەلسەفە و جیهانی مۆدێرن ڕۆڵێکی باڵای هەیە.
گرنگترین بنەمای هیومانیزم عەقڵانیەتە. لەچوارچێوەی ئازادی تاک و ئەزمونەکانی، هەست و سۆزی، بەرکەوتنی لەگەڵ مرۆڤ وەک مرۆڤ هتد… هەڵبەت هەمو ئەوانە ئەوە دەگەیەنێ تێگەیشتنێکی واقیعبینانەمان بۆ ژیان هەبێت.
چەند بۆچونێک لەسەر کاتی سەرهەڵدانی هیومانیزم هەن لەوانە:هیومانیزم لەسەردەمی پێش یۆنانیەکانەوە سەریهەڵدایە دواتر پوکایتەوە. یان هیومانیزم دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ١٥هەمی زاینی باس لەوەش دەکرێ چەند جارەک سەریهەڵدایە لە سەدە جیاوازەکان دواتر پوکایتەوە، بەڵام بۆ بارودۆخی ئێستای جیهان و کوردستان سەرهەڵدان و گەشەکردنی هیومانیزم ڕێگە چارەکی نایەبە.
ئەو دەسەڵاتە عەلمانیە زاڵمەی لە کوردستان حکومڕانە پێویستی بە ئاوڕدانەوەیە لە چەمکی هیومانیزم. جێبەجێکردنی بنەما سەرەکیەکانی دەبێت لە کارە بنەڕەتیەکانی بێت، ئێمە کاتێک دەتوانین ئەو سیستەمە بگۆڕین دەبێت هیومانیزمان لا موقەدەس بێت، هەر لە بەرپرسێکی باڵای دەسەڵات تا تاکێکی ئاسایی ئەو سیستەمگەیە. کاتێک هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات گۆڕانکاری بەسەر بیرکردنەوەی دادێت، وەک گرنگترین و سەروەرترین موقەدەس لە هیومانیزم بڕوانێت.
هیومانیزم یەکێکە لەو ڕێبازانەی فەلسەفەی مۆدێرنیزمی گەشەپێکرد. لە مۆدێرنیزمدا ئاین سەنتەر نیە بەو واتایەی پێویستمان بە ئاین نیە. دروستتر لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا ئەخلاقێکی مرۆڤدۆستانە ڕۆڵی ئەساس دەبینێت. (هەڵبەت لە چوارچێوەی هیومانیزمدا بەندە پێیوایە تاکەکان ئازادن لەوەی هەڵگری چ ئاین و پەیامێک دەبن). ئەوەی گرنگە لە هیومانیزم مرۆڤ سەنتەرییە.
کۆمەڵگەی کوردی، کە بەرهەمی عەلمانیەت و ئیسلامیەتە لەنێویدا دەسەڵاتەکی عەلمانی بێویژدان، زاڵم، بێ ئەخلاق هەروەها پیاوانی ئاینی، کە ئەوانیش تاکی ئێمە ئاڕاستە دەکەن ترس و لەرزەکی زۆریان لە دەسەڵات هەیە بۆیە بە ئەنقەست ڕۆڵی کارا و پێویست نابینن لە کرانەوەی خەڵکی ئێمە بەڕووی جیهان. لێرەش ئەوە دەگەیەنێ خەڵکەکی جاهیل لە نێو سیستەمدا چاڵاکن. کاتی ئەوەیە دەسەڵاتداران ڕێبازی هیومانیزم پەیڕەوبکەن، پیاوانی ئاینی بە بیرکردنەوەیەکی کراوە قبوڵی بکەن. خەڵکی ئێمە بۆ دەربازبون لە کێشەکانیان، لە جاهیلیەکی گەورە، مەترسیدار دەبێت ڕەچاوی هیومانیزم بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.