ستاندەر
مەزلوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە هەسەدە دوێنێ بەسەردانێكی نهێنی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی زانیاری ئامانجی سەردانەكە بۆ پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بوە، هاوكات بەشێكی تری پەیوەندی بە دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بوە بۆ ڕووبەروبونەوەی داعش و پرسی كشانەوەی ئەمریكا و گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكان لە پرسی رووبەروبونەوەی تیرۆر.
جێی باسە چاودێران دروستكردنی ئەو پەیوەندیەی نێوان رۆژاڤا و بەغدا بەگرنگ دەزانن بۆ دان پێدانانی سیاسی بە ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا.