وردەكاری كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكان ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە

ستاندەر

بەرێوەبەری خانەنشینی هەرێم رایدەگەیەنێت مووچەی 400 كەس كە بە پلەی پەرلەمانتاری خانەنشینین بۆ 50% و بەرەو ژوور كەمدەكرێتەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاندوە”ھەمو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی موچەخۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠ پەرلەمانتار موچەیان بەڕێژەی لەسەدا 50 و زیاتریش كەمدەكرێتەوە، کە شەش ملیۆنە دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش موچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوەبەری گشتیش دەگرێتەوە.”

راشیگەیاندووە”جگە لەوەش داوامان کردوە لیستی ناوی نایاسایی ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی موچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازیدا ببڕدرێت، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەسی بندیوار بەنایاسایی موچە وەردەگرن، چونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتون.”

بەرێوەبەری خەنەنشینی هەرێم ئەوەشی ئاشكرا كردووە”دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.