وردەكاری شەهیدبونی سەركردەیەكی پەكەكە ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

  کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی ٢٧-٥-٢٠٢٠دا شەهیدبووە.

ڕاشیدەگەیەنن:”شەڕڤانی زۆر هێژا، فەرماندە، بەڕێوەبەری پارتەکەمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، هەڤاڵ قاسم ئەنگین (ئسماعیل نازلیکول)، ٢٧ی مانگی گوڵان “مانگی ٥”، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دەڤەری برادۆست لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی، پێکهاتەی پارتەکەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، جارێکی دیکە بڕیارداریی خۆمان دەستنیشان دەکەین کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ-دا تێکۆشان بەسەر بخەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.