ستاندەر
دوای ئەوەی لە دیدارێكی رۆژنامەوانی ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند بەڵگەی هەیە، خەڵكی بە قاچاغ لە سنوورەكان و لە دەرەوەی وڵاتیش هێندراونەتەوە تاوەكوو خەڵكی هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا ببن و دواتر ئۆباڵەكەی بخەنە ئەستۆی حكوومەت. عەبدوڵا مەلا نوری پەرلەمانتاری پێشووی گۆران داوایەكی ئاراستەی داواكاری گشتی كرد بۆ لێكۆلینەوە لەسەر ئەو قسانە.
لەنوێترین لێدوانی‌دا ئومێد خۆشناو رایدەگەیەنێت ئەو ئامادەیە بەڵگەكانی رادەستی داواكاری گشتی بكات.
وتیشی: “جگه له داواكاری گشتی، ده‌بێت سه‌رجه‌م لێژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بێنە سەرهێڵ و چاودێریی ورد بكرێت”.
ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ باس‌نیوز وتیشی: “ئه‌وانه‌ی بوونه هۆكاری ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزی، ئه‌وانه‌ی له لێدوان و ده‌ربرینیانیان چه‌ند رۆژ پێش ئێستا پرسی كۆرۆنایان كرده سیاسی و بونه هۆكاری ساردكرنه‌وه‌ی خه‌ڵك و رێگرییان له هه‌نگاوی حكوومه‌ت كرد، ئەگینا رێكارەكانی حكوومه‌ت زۆر باش بوون و لە ناوچەكە نموونەیی بوون، بۆیە ئەوانەی خه‌ڵكیان سارد كرده‌وه، دەبێت بدرێنە دادگا”.