نهێنیەكی دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان بارزانی و حەلبوسی ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

حوسامەدین عەبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبونی تاوانباردەكات بەوەی پۆستەكانی پارێزگای نەینەوا لەنێوان خۆیان دابەشدەكەن.

لەلێدوانێكی بۆ “مەعلومە” ناوبراو رایگەیاندووە:” پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی بەشێوەیەكی سەرسورهێنەر پۆستەكانی ئەو پارێزگایە تا سەرۆك بەش و هۆبەكانیش لەنێوان خۆیاندا لە پارێزگای نەینەوا دابەش دەكەن.”

ناوبراو وتیشی:” زۆرینەی ئەو كۆمپانیایانەی ئێستا لە موسڵ كاردەكەن خاوەنداریەتیان بۆ سیاسەتمەدارە باڵاكان دەگەرێتەوە كە بونەتە هۆی دواخستنی پارێزگاكە”.

هاوپەیمانیكردنی پارتی لە موسل لەگەل حەلبوسی لەكاتێكدایە پارتی چەند سالێكە یەكێتی بەوە تۆمەتباردەكات لە كەركوك تاك لایەنانە لەگەل حیزبە عەرەبیەكانی ئەو پارێزگایە كاردەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.