ستاندەر
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت:” كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند زۆر گه‌وره‌یه، پێگه‌ی كورد له عێراقدا تادێت به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تا بكه‌ین كه كورد به چ هێزێكه‌وه له‌وێ بوو. چه‌ند وه‌زاره‌تی هه‌بوو، وه جومگه گرنگه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بوو، ئێستا له‌چاو ئه‌وكاته‌دا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه”.
پەڕلەمانتارەكەی یەكێتی وتیشی: “مووچه له به‌غداده‌وه دێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر چی به‌سه‌ر دێت، به‌جددی ئیتر ئه‌وه كاری په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمه كه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه”.