بەهۆی شكستی كورد پارێزگاری كاتی كەركوك لە پۆستەكەی جێگیركرا

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

راكان جبوری، كە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر وەك پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەستبەكاربوو، شەوی رابردوو رایگەیاند لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران وەك پارێزگاری شارەكە جێگیركراوە.

ئەو هەنگاوە لەكاتێكدایە لایەنی كوردی لەكاتی گفتوگۆكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاكە مەرجی هێشتنەوەی د.فوئاد حوسێن بوە لە ئەنجومەنی وەزیران، هیچ ئاماژەیەك بەوە نەكراوە كە دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك بكرێتە مەرج، بەبۆچونی چاودێران پارتی و یەكێتی تەنها بە دانانی وەزیرەكان رازی بوونە، تا ئێستا چەندین مەلەفی تر كە پەیوەندی بە چارەنوسی كوردستان هەیە بە هەڵواسراوی ماونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.