ستاندەر
رۆژنامەی دەیلی سەباحی نزیك لە دەوڵەتی توركیا رایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان كە ئەو بە هەرێمی باكوری عێراق ناوی هێناوە، رێوشوێن و بەربەستی نوێی لەسەر گواستنەوەی پارە لە دەولەتی ئیماراتەوە بۆ هەرێم لە رێی بانك و ناوەندەكانی حەواڵە دانەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئیمارات تاوانبار كراوە بەوەی پشتیوانی ئەو هێزانە دەكات كە دژی توركیان و لە هەرێمی كوردستان بونیان هەیە.
رۆژنامەكە كە زانیاریەكانی لە پێگەی “ئەلعەرەبی جەدید” وەرگرتووە راشیگەیاندوە ئیمارات هاوكاری ماددی هەندێ حیزبی كوردی ئۆپۆزسیۆنی توركیای كردووە لەو منگانەی كۆتایی، بۆ ئەوەی لەرووی میدیایی چالاك بكرێن، پێگەكە هیچ ئاماژەیەكی بەناوی حیزبێكی دیاریكراو نەكردووە كە ئۆپۆزسیۆنی توركیان.
راشیگەیاندووە ئەو هەوڵانە وای كردوە دەزگای ئاسایش رێشوێنی توێ بگرێتە بەر و هەر پارەیەك لەو وڵاتە بنێردێتە هەرێم، بۆ هاوڵاتی عەرەبی عێراپی و كورد و تورك و ئێرانی، پێویستە ئەوانی لێئاگادار بكرێتەوە، ئەویش ئەگەر بری پارەكە زیاتر بوو لە هەزار دۆلار.
سەرچاوەیەكی هەرێمیش بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە حكومەتی هەرێم نایەوێ ببێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێ، بەتایبەت كە بەرژەوەندی ئابوری و بازرگانی و سیاسی لەگەل توركیا هەیە.
بەگوێرەی بۆچونی شیكەرەوانی ستراتیژی ئەو هەنگاوەی دەسەڵاتی هەرێم بە زیان بەسەر هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە، بەپێی ئەوەی ئێستا ململانێیەكی ئیقلیمی خەست هەیە لەنێوان سعودیە و ئیمارات و هەندێ وڵاتی تری كەنداو لەلایەك لەگەل توركیا و قەتەر، كە لە ئێستا لیبیا و سوریا بۆتە سەنتەری ئەو ململانێیانە، پشتیوانی دەسەڵاتی هەرێم لەو ململانێیە بۆ توركیا و بون بەبەشێك لەو ململانێیە لە ژێر فشاری توركیا وادەكات لە روی ستراتیژی زیان بە هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی لەگەل وڵاتانی كەنداو بگەیەنێت.
بەتایبەت كە توركیا تا ئێستا ئامادە نیە رێگا بەنوسینگەی حكومەتی هەرێم بدا لە وڵاتەكەی و ناوی بە هەرێمی باكوری عێراق دەهێنێت، لەبەرامبەردا وەك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پ.د.ك لەكاتی ریفراندۆم رایگەیاند هەڵوێستی وڵاتانی كەنداو لەهەموو وڵاتانی تر بەرامبەر هەرێم باشتر بوە.