ستاندەر
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەبارەی پرۆژەی بەستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەغدا رایدەگەیەنێت “ئەو پڕۆژەیە زۆر خراپە هەروەها عێراق مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکات وەک کیانێکی فیدڕاڵی نەک مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان، سەرکەوتوش نابێت ئێستا عێراق رێز لە کیانی هەرێمی کوردستان ناگرێت چۆن رێز لە پارێزگاکان دەگرێت، بۆیە ئەو بابەتە لای هەرێم هێلی سوورە”.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بە خەندانی راگەیاندووە، “وەکو بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە کە پێدەچێت رۆژی چوارشەممە بێت شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ کۆبونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی موچە و نەوت”.