دواین زانیاری لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات 

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دارایی تا ئێستا هیچ وادەیەكی یەكلاكەرەوەی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دیاری نەكردووە و چاوەرێی بریاری بەغدایە بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەكە بكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە “هەرێم چاوەڕێی رەزامەندی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی بڕێک پارە بنێرێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان ئینجا مووچەی مانگی دووی پێدابەش بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بەڵێنێکی بە هەرێم نەداوە بۆ ناردنی پارەکە”.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە گەر بەغدا بەڵێن نەدات پارە بنێرێت ناتوانن مووچە دابەش بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.