گۆڕانکاریەکانی دەم و ددان لەگەڵ بەساڵاچووندا

لەلایەن ستاندار Posted on 636 جار بینراوە

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: ئالان قارەمان شێخبزێنی

وەکو هەمووان دەزانین لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا و چوونە تەمەنی پیریەوە مرۆڤ تووشی چەندین گۆڕانکاری و لاوازی جەستەیی دەبێتەوە، ئەم گۆڕانکاریانەش دەم و ددانەکانەکانیش دەگرنەوە، لە گرنگترین و دیارترین ئەو گۆڕانکاریانەش:

– ڕاوەستانی دەردانی لیک یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی بەرەوپیری چوونن لە ڕووخسار و دەم و دداندا بەدەردەکەوێت، کەبە دەمەوشکێ(xerostomia or hyposalivation) ناودەبرێت، کە لە بەساڵاچوواندا عادەتەن بە هۆی کاریگەری لاوەکی دەرمانەکانیانەوە تووشی دەبن، ئەم دەمەوشکێیەش کاریگەر دەبێت بۆ تەشەنەسەندنی کلۆری ددان.

– ڕووتەختبوونی بەشی سەرەوەی ددان وپووکانەوەی بەرگ و بەشی دەرەوەی بەهەمان شێوە لە نیشانەکانی بەساڵاچوونن، وە لاوازبوونی ئەو ماسوولکانەی لە جوویندا کاران، وادەکات جوین بۆ بەساڵاچووان ئەرکێکی قورس بێت و کێشەیان هەبێت لەگەڵ قووتدان و پارچەکردنی خۆراکدا.

_ کەمبوونەوەی بارستایی ئێسک لە شەویلگەکاندا (بە ”alveolar portion”تایبەتی بەشی کە ئەو بەشەی ئێسکە لە شەویلگەی سەروو و خواروو بە ددانەوە بەستراون و جێگیریان کردوون)، وە دروستبوونی ناڕێکی و حاڵەتە نائاساییەکانی لێو و ڕوومەت، تەنانەت جووڵاندنی زمان وادەکات دانان و جێگیرکردنی ددانی دەستکرد ئەرکێکی قورس و ماندووکەر بێت.

_ بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا هەستی تامکردن کەمدەبێتەوە، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کاتێک بەساڵاچووان خواردن ئامادەدەکەن، پێویستیان بە بڕێکی زۆرتر بەهارات و خوێ و ماددەکانی هاوشێوە دەبێت، تا تامێکی زیاتر لە خواردنەکانیاندا هەست پێبکەن، یاخود ژەمە خۆراک بە گەرمیەکی بەرزتر دەخۆن لە گەرمیەکی ئاسایی تا تامێکی زۆرتریان پێ ببەخشێت. سەرەڕای هاتنە پێشی ئەم حاڵەتانە، بەڵام زیاتر گرنگیدان بە دەم و ددان لە لایەن بەساڵاچووانەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەر دەبێت تا ڕێگە بگرێت لە دروستبوونی کێشەکانی پەیوەندیدار بە دەم و ددانەوە، وە لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت زۆرترین بەساڵاچوو دەم و ددانێکی ساغ و سەلامەتیان بۆ بگەڕێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.