هەولێر: لەسەر بەخۆپیشاندان دژی ئۆپەراسیۆنی توركیا لە هەرێم هەڕشەی نانبرین دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر

هاورێ كوردی یەكێك لە بەشدارانی گردبونەوەی دوو رۆژی رابردووی هەولێر دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هەرەشەی نان برینی لێكراوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو بەشێك لەچالاكانی هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر گردبونەوە بۆ ئیدانەی هێرشەكانی فرۆكەی توركی، كە لە ئەنجامدا 45 كەس لەلایەن دەزگای ئەمنی دەستگیركران كە دواتر ئازاد كران.

هاورێ كوردی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە من کە مووچە خۆرێکی ئەم هەڕێمەم، بەجەندین مانگ جارێک مووچەکەم وەردەگرم، ئێستا لەدواین جاردا هەڕەشەی بڕینی مووچە وقووتی خۆم ومنالەکانم لێدەکەن، ئامانجیش ئەوەیە جیتر دژایەتی گەندەلکاران و خیانەتکاران نەکەم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.