پەرلەمانتارێكی عێراق لەبارەی هەرێم و مووچە چەند نهێنیەك ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 5933 جار بینراوە 0 سەرنج
iraq

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت   بەهۆی پەیوەندی ژێر بە ژێری نێوان سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بەرپرسانی تر لەگەل بەرپرسانی هەرێمی كوردستان رێگا بەپێشێلكاری دەستور دراوە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.

بەگوێرەی داتاكانی حكومەتی عێراق فەرمانبەرانی هەرێم 625 هەزار كەسە، بەڵام حكومەتی هەرێم باس لە ملیۆنێك و 250 هەزار مووچە خۆر دەكات.

محەمەد رەزا، سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە حكومەتی هەرێم دەلێت پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگری عێراقی بۆیە پێیوستە لە لایەن عێراقەوە پرچەك بكرێت و مووچە و پێویستیەكانیان پربكرێـتەوە بەڵام رازی نابن كە لەسەر ئەو بنەمایە بە فەرمانی فەرماندەی هێزەچەكدارەكان جوڵەی پێبكرێت.

وتیشی ئێمە دەزانین پێشمەرگە لە سنوری هەولێر و دهۆك لە ژێر دەسەڵاتی پارتیە و لە سلێمانیش لە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی.

وتیشی حكومەتی هەرێم رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت بەڵام بەغدا تەنها داوای 250 هەزار بەرمیل كردووە.

.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *